ماتۆڕێک خۆی کێشا بە منداڵێک و گیانی لەدەستدا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێک لە ناحیەی سیروان خۆی کێشا بە منداڵێکی سێ ساڵان و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئۆکتۆبەری 2025 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند؛ “ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خولەک لە گەڕەکی ئازادی لەناحیەی سیروان ماتۆڕسکیلێک لە منداڵێک دا و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.”

پۆلیسی هەڵەبجەی ئەوەشی ڕاگەیاند؛ منداڵەکە ناوی [ئێلا دیاری قادر] و تەمەنی سێ ساڵ دەبێت.

دەربارەی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت؛ شۆفێرەکە تەمەن 21 ساڵە و پیشەی کاسبە. وە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی یاسایی 24ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.