ئەمڕۆ بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگەشەی پارتی لە شاری دهۆک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.
گرنگترین پەیامەکانی نێچیرڤان بارزانی لە بانگەشەی پارتی لە شاری دهۆک:
ئەم ناوچەیە هەمیشە پشتیوانی پارتی بووە و ناحەزانی بێ ئومێد کردووە.
دهۆک هەمیشە وەکو قەڵایەک بووە بۆ پارتی.
هیوادارین هەمیشە ئاشتی لە گوندەکانی دهۆک بەرقەرار بێت.
ئەم هەڵبژاردنە بۆ پارتی و داهاتووی ئێمە گرنگە.
پارتی بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە کاروانی ئاوەدانی و پێشکەوتن.
سەرکەوتنی پارتی یەکسانە بە سەرکەوتنی کوردستان.
جەماوەری پارتی لە دهۆک هەمیشە کلیلی سەرکەوتن بوونە لە بادینان.
پارتی پشتئەستوور و سەرکەوتووە بە جەماوەرەکەی.
پارتی ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس.
قۆناغی داهاتوو لە عێراق دەبێتە قۆناغی جێبەجێکردنی دەستوور.
پێویستە لە ڕۆژی دەنگدان پاداشتی شەهیدان بدەینەوە.
پارتی خاوەنی سەدان دەستکەوتە بۆ گەلی کورد.
پارتی داهێنەری بەردی بناغەی دیموکراسییە لە هەرێمی کوردستان.
پارتی یەکسانە بە ئاوەدانی، ئاسایش و خزمەتگوزاری.
زۆر هۆکار هەن بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی بدرێت.
پارتی لە ڕۆژە تاریکەکان هیوایەک بووە بۆ میللەتی کورد.
نابێت مووچە ببێت بە بابەت و وەکو خێرێک بە هاووڵاتییانمان بدرێت.
پارتی هاوشێوەی دەستکەوتەکانی مەزنە.
پارتی حیزبی ئامانجە گەورەکانی گەلی کوردستانە.
پارتی بەهێز بێت دەستکەوتەکان زیاتر دەبن.

