پیاوێک تەقە لە ژنەکەی دەکات و دواتر خۆی دەکوژێت

ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک پیاوێکی عەرەب تەقە لە هاوژینەکەی دەکات، پاشان دەستبجێ خۆی دەکوژێت و هاوژینەکەی باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئەمڕۆ سێشممە 21ی ئۆکتۆبەری 2025 عامر نووری گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند؛ پیاوێک بەهۆی تەقەکردن لە خێزانی و پاشان لە خۆی گیانی لەدەستدا. 

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئەوەشی ڕاگەیاند، “ژنەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئێستا لەژێر چاودێریی چڕدایە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.”

بە گوتەی عامر نووری، “هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بۆ زانینی وردەکاری و هۆکارەکانی، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش پێدەچێت کێشەیەکی خێزانی لەپشت ئەم رووداوەوە بێت.”