باران بارین لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ ئەگەرى هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە و سبەیش هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2025  کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بەگشتى لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، کاریگەرى ئەو نزمە پاڵەپەستۆ لاوەزەى کە ڕووى لە ناوچەکە کردوە [سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى و بەشێک لە ئیدارەى زاخۆ] کاریگەرییەکەى درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە سنووریەکانى پارێزگای هەولێر و شێوازى دابارین بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچر دەبێت، ئەگەرى هەورە تریشقە لە سەر ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک هەیە.

کەشناسی هەرێم دەربارەی پلەکانی گەرما لە ئەمرۆدا دەڵێت؛ پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە.

دەربارەی سبەی ، کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند؛ سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم  ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە پارێزگای دهوک و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى و باکوورى ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران لە سەر ئەو ناوچانە تا دوای نیوەڕۆ.

هاوبەشی کردن

دەستڕێژی گوللە لە شەش جوتیار کرا و گەنجێک گیانی لەدەستدا 

لە سنووری قەزای کەلار کۆمەڵێک جوتیار لە کاتی کارکردن لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوە دەستڕێژی گوللەیان لێ دەکرێت و یەکێک گیان لەدەست دەدات. ڕووداوەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو...

حکومەتی هەرێم ئەو گەنجانە دەگەڕێنێتەوە کە لە لیبیا گیریان خواردووە

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕێکارە پێویستەکان تەواو دەبن و ئەو گەنجانە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان کوردستان کە لە لیبیا گیریان...

کەشناسی هەرێم: نمە باران و خۆڵبارین ئەو ناوچانە دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی کەشوهەواوی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردۆتەوە؛ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەیش ئەگەری باران بارین...

مەسرور بارزانی: لە كوردستان پارتی هیچ ڕكابەرێكی نەماوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی  جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریکرد لە ئاهەنگی بانگەشەی پارتی لە شاری هەولێر.  گرنگترین پەیام و وتەکانی مەسرور بارزانی:  وتیان دەتانڕوخێنین، دەتانوەستێنین، تێكیدەدەین،...

لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان عومڕەکارێکی کورد کۆچی دوایکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە و کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان خاتوونێکی تەمەن 88 ساڵ بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک کۆچی دوایکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2025 کاروان ستونی گوتەبێژی...

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێک و 35 مەڕ مرداربوون 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێکدا، بەهۆیەوە 35 سەر مەڕ مرداربوون و شۆفێرکە سەلامەتە. ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک لە چیای گۆیژە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی کەسێکیان بڵاوکردەوە کە پیشەی...

بەبۆنەی هەڵبژاردنی عێراق 9 ڕۆژ پشوو دەبێت

بەمەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان لە عێراق، نۆ ڕۆژ پشوو دەبێت و بۆ هەرێمیش تا ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی...

تەرمی پیرە پیاوێک لە کەلار دوای سێ ڕۆژ مردن دۆزرایەوە

لە قەزای کەلار، دوای سێ ڕۆژ مردن تەرمی پیاوێکی پیر لەنێو ژووری هۆتێلێکی شارەکە دۆزرایەوە و بە بۆنی ناخۆش زانیوویانە. ئەمڕۆ سێشەممە، بە مردنی هاووڵاتییەکە...

هەواڵی ناوخۆ