کوردێک دەبێتە دەوڵەمەندترین کەسی تورکیا 

بازرگانێکی باکووری کوردستان لە ئێستادا بووەتە دەوڵەمندترین کەسی تورکیا و سامانەکەی نزیک 14 ملیار دۆلار دەبێت. 

ئەم بازرگانە کوردە ناوی [حەمدی ئوڵوکایا]یە و لە پارێزگای ئەرزنگانی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە ئێستادا سامانەکەی حەمدی 13.7 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و لە لیستی ملیاردێرەکانی جیهان پلەی 1573ـی وەرگرتووە و لە ڕیزی 200 دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە.

حەمدی لە خێزانێک لەدایکبووە کە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی بەرهەمە شیرەمەنییەکان بوون و  پاشان و ساڵی 1994 زانستە سیاسییەکان تەواو دەکات و دەچێتە ئەمریکا.

سەرەتاکانی کارکردنی ئەم بازرگانە بە ئامۆژگارییەکی باوکی دەست پێ دەکات، لە ساڵی 2002 باوکی حەمدی داوای لێدەکات کە لە کارگەیەکی پەنیر دەست بە کار بکات و پاشان لە ساڵی 2005 توانی کارگەیەکی لەکارکەوتووی ماست لە باکووری ویلایەتی نیویۆرک بکڕێت.

پاش کڕینی کارگەکەی نیویۆڕک، توانی کارگەیەک بە ناوی چۆبان دابمەزرێنێت کە تایبەتە بە بەرهەمە شیرەمەنییەکان و دروستکردنی ماست. 

حەمدی پشتگیری خۆی بۆ کوردانی باکووری کوردستان دووپات کردۆتەوە و پشتگیری تەواوەتیان دەکات، هەر بۆیەش بە کارساز و خێرخوازە دڵباشەکە ناسراوە و سامانێکی زۆری خۆی بۆ پشتگیریکردنی لێقەوماوان تەرخان کردووە.

هاوبەشی کردن

شارەوانی هەولێر 40 هەلی کار ڕادەگەیەنێت

شارەوانی هەولێر ڕاگەیاندراوێکیدا بڵاویکردەوەو دەڵێت: “بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵدەستێت بە سازدانی  فیستیڤاڵێکی گەورەو ڕەخساندنی هەلی کارکردن بۆ گەنجانی شاری هەولێر.” ئەمڕۆ یەکشەممە...

جوتیاران دەبێ هەژماری بانکی دروست بکەن 

وەزارەتی کشتوکاڵ ئاگادارییەکی تایبەت بە جوتیاران بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: هەموو جوتیارێکی وەبەرهێنانی گەنم، پێویستە ڕێکارەکانی کردنەوەی هەژماری بانکی ئەنجامبدات و پڕۆسەی ناونووسین درێژدەکرێتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی...

دابەشکردنی نەوتی هەرزان لە هەولێر دەست پێ دەکات

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ڕایگەیاند: لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەین لە سەنتەری شاری هەولێر بە نرخی پاڵپشتکراوی حکومەتە و...

عێراق نرخی غازی ماڵان هەرزان دەکات

بە قسەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت بێت لە وەزارەتی نەوتی عێراق، بەم زووانە نرخی غاز هەرزان دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2026 ڕافد سادق، بەرێوەبەری...

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو تۆمارکرد، بە شێوەیەک نرخی یەک مسقال زێڕی عەیار 21 بە 933 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمڕۆ...

لە شارێکی کوردستان بەهۆی بەفربارینەوە پشوو ڕاگەیاندرا

قوتابخانەکانی ژمارەیەک گوندی سەر بە ناوەندی پارێزگای بەدلیس و شارۆچکەی نۆرشینی باکووری کوردستان بەهۆی زۆری بەفربارینەوە پشوویان تێدا ڕاگەیاندرا.  پارێزگای بەدلیس لە بڵاوکراویەکدا ڕایگەیاند؛ لەبەر...

چارەنووسی ‘دۆلاری سپی’ چی لێ بەسەردێت 

لە هەفتەی ڕابردووەوە جیاوازییەکی بەرچاو لە نرخی نێوان 100دۆلاری سپی، شین و 50 دۆلاری لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەدیار کەوتووە و بڕیارە لەمەودوا بۆ هەر دەفتەر دۆلارێک 28%...

نرخی بەرمیلێک نەوتی ماڵان گەیشتە 200 هەزار دینار

نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەجۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی ماڵان گەیشتووتە 190 هەزار دینار. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی کانوونی یەکەمی 2025، نەوتفرۆشێک...

کرێی وانەبێژی مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی زیادکرا

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کرێی وانەبێژی ماموستایانی لە دوو هەزارەوە بۆ چوار هەزار دینار زیاد کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانوونی یەکەم 2025، وەزارەتی...

هەواڵی ناوخۆ