ئەیوب عەلی و گارە سازکار گۆرانییەک بۆ کوردستان بڵاودەکەنەوە

ئەیوب عەلی، گۆرانیبێژی کورد بڵاویکردۆتەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆرانییەک بۆ کوردستان دەڵێن.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەیوب عەلی، دوو وێنەی لەگەڵ گۆرانیبێژ گارە سازکار بڵاوکردۆتەوە و نووسیوویەتی؛ “لە داهاتوویەکی نزیکدا، لەگەڵ هونەرمەندی خاوەن ئەزموون، گارە سازکار.”

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەی دەڵێت؛ دەنگی کوردبوون، دەنگی خاکی پیرۆز و ئاڵای کوردستان، سترانێک بۆ کوردستان. 

ئەم پۆستەی ئەیوب عەلی، ئاماژەیەکە بۆ بڵاوکردنەوەی نوێترین بەرهەمی بە هاوبەشی لەگەڵ گارە سازکار بۆ کوردستان دوای تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر گۆرانی “کوردم”.

گارە سازکار خەڵکی باشووری کوردستانە و لە 1980 بووەتە پێشمەرگە و لە هەمان ساڵدا دەستی بەکاری هونەری کردووە.

دە ساڵ لەمەوبەر ئەو دوو هونەرمەندە گۆرانی “کوردم”یان بڵاوکردەوە، کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەدەستهێنا.

هاوبەشی کردن

نمایشێکی هونەری لە سلێمانی بانگخوازەکان توڕە دەکات

بانگخوازێک سکاڵایی یاسایی لەسەر زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی تۆمار دەکات و دەڵێت؛ لە نمایشێکی هونەری سوکایەتی بە نیقاب کراوە و ئاڵای هاوڕەگەزخوازن پیشاندراوە. دوێنێ شەممە، لە زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی...

لە چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی “کوردی بۆ کوردی” ساز دەکرێت 

بۆ مەبەستی خزمەتکردن و ئاشناکردنی گەنجان بە زمان و فەرهەنگی کوردی لە قەزای چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی ساز دەکرێت، منداڵان و گەنجان دەتوانن...

بە بڕیاری دادگە کتێبخانەی عەزیز گەردی بە 136 ملیۆن دینار فرۆشرا

کتێبخانەی نووسەر و مامۆستای کۆچکردوو د.عەزیز گەردی بە 136 ملیۆن دینار فرۆشراوە و براکەشی دەڵێت؛ بەبێ ڕەزامەندی خۆیان ئەم کارە کراوە. نووسەرێکیش ئەمە بە کفری ڕۆشنبیری...

شێوەکار حەمە هاشم بەشداریی لە کۆربەندێکی هونەریی وڵاتی ئەڵمانیا دەکات

کۆربەندی ON TOP لە شاری کریفێڵدی وڵاتی ئەڵمانیا ساز دەکرێت و حەمە هاشم وەک شێوەکارێکی کورد، بەشدار دەبێت. کۆربەندەکە یەک هەفتە ده‌خایه‌نێت، له‌...

هەڵۆ شێرکۆ بێکەس : لە چەند ڕۆژی داهاتوو مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس دەکرێتەوە

هەڵۆ شێرکۆ بێکەس ڕایگەیاند؛ کە لە ماوەیەکی نزیکدا مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لەنێو ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی ئاشتیی شاری سلێمانی دەکرێتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەش...

نەرمین قادر؛ دەرمانی شێرپەنجەم دەست ناکەوێت

هونەرمەند، نەرمین قادر شەوی ڕابردوو لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش لە شارۆچکەی ئەڵڵایی بەخاک سپێردرا. شەوی سێشەممە، 5ی ئابی 2025، ...

میران عەلی گۆرانییەك لەگەڵ ئەردەڵان بەكر بڵاودەكاتەوە

میران عەلی گۆرانیبێژی باشووری کوردستان ڕایدەگەینێت، گۆرانییەک بە دووێت لەگەڵ دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر بە ژیری دەستکرد بڵاودەکاتەوە. چەند رۆژێک لەمەوبەر، هونەرمەند میران عەلی...

چۆپی فەتاح سێ گۆرانی بە زاراوەی بادینی بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی كورد چۆپی فەتاح، لە نوێترین بەرهەمیدا سێ گۆرانی بە زاراوەی بادینی بڵاودەكاتەوە بە ناوەكانی ''دێ بهەژینە، ئەز ناڤ كچكا، دێ بێژنێ '' گۆرانی...

هەواڵی ناوخۆ