کەشناسی هەرێم: نمە باران و خۆڵبارین ئەو ناوچانە دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی کەشوهەواوی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردۆتەوە؛ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەیش ئەگەری باران بارین هەیە لە هەندێک ناوچەی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ی ئۆکتۆبەری 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى دروست بوونى تۆزێکى کەم بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.

دەربارەی سبەی دووشەممە، کەشناسی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە پارێزگای دهوک و ناوچە شاخاویەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵات و باکوورى ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران، لە درەنگانى شەودا لە ناوچەکانى باکوورى ڕۆژئاوای هەرێم, هەروەها ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی دووشەممە: 

هەولێر: 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ:  26 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 23 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی

سۆران: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

هاوبەشی کردن

پیاوێک تەقە لە ژنەکەی دەکات و دواتر خۆی دەکوژێت

ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک پیاوێکی عەرەب تەقە لە هاوژینەکەی دەکات، پاشان دەستبجێ خۆی دەکوژێت و هاوژینەکەی باری تەندروستی ناجێگیرە. ئەمڕۆ سێشممە 21ی ئۆکتۆبەری 2025 عامر...

باران بارین لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ ئەگەرى هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە و سبەیش هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران دەبێت. ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2025  کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی...

دەستڕێژی گوللە لە شەش جوتیار کرا و گەنجێک گیانی لەدەستدا 

لە سنووری قەزای کەلار کۆمەڵێک جوتیار لە کاتی کارکردن لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوە دەستڕێژی گوللەیان لێ دەکرێت و یەکێک گیان لەدەست دەدات. ڕووداوەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو...

حکومەتی هەرێم ئەو گەنجانە دەگەڕێنێتەوە کە لە لیبیا گیریان خواردووە

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕێکارە پێویستەکان تەواو دەبن و ئەو گەنجانە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان کوردستان کە لە لیبیا گیریان...

مەسرور بارزانی: لە كوردستان پارتی هیچ ڕكابەرێكی نەماوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی  جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریکرد لە ئاهەنگی بانگەشەی پارتی لە شاری هەولێر.  گرنگترین پەیام و وتەکانی مەسرور بارزانی:  وتیان دەتانڕوخێنین، دەتانوەستێنین، تێكیدەدەین،...

لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان عومڕەکارێکی کورد کۆچی دوایکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە و کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان خاتوونێکی تەمەن 88 ساڵ بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک کۆچی دوایکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2025 کاروان ستونی گوتەبێژی...

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێک و 35 مەڕ مرداربوون 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێکدا، بەهۆیەوە 35 سەر مەڕ مرداربوون و شۆفێرکە سەلامەتە. ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک لە چیای گۆیژە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی کەسێکیان بڵاوکردەوە کە پیشەی...

بەبۆنەی هەڵبژاردنی عێراق 9 ڕۆژ پشوو دەبێت

بەمەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان لە عێراق، نۆ ڕۆژ پشوو دەبێت و بۆ هەرێمیش تا ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی...

هەواڵی ناوخۆ