پاسێک کەوتە نێو ڕووبار و 18 کەس خنکان

لە بەنگلادیش، پاسێک بە 50 سەرنشینەوە کەوتە ناو ئاوى ڕووبارى ‘پادما’ و بەهۆیەوە لانیکەم 18 کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕۆژی پێنجشەممە 26ی ئاداری 2026 دیوان سۆهێل ڕانا، کارمەندی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوە ڕایگەیاند: “ڕووداوەکە لە شارۆچکەى ‘ڕەجبار’ ڕوویداوە کە نزیکەی 84 کیلۆمەتر لە ‘دەکا’ی پایتەختەوە دوورە.”

بە گوێرەی زانیارییەکان، شۆفێرى پاسەکە کۆنترۆڵى لەدەستداوە و کەوتووەتە ناو ئاوى ڕووبارەکە، تیمەکانی فریاگوزاری 18 تەرمیان دۆزیوەتەوە کە شەش پیاو و 11 ژن و پێنج منداڵیان تێدایە.

تیمەکانى فریاگوزارى گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.