گەنجێکی 18 ساڵان بە چەقۆ کوژرا 

لە ئەنجامی شەڕە چەقۆی دوو گەنج لە سنووری ئیدارەی گەرمیان گەنجێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە؛ “شەوی ڕابردوو، 31ی ئابی 2025 لەسەر ڕووباری سیروان شەڕەچەقۆ لەنێوان دوو گەنج ڕوویدا و لەئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەش برینداربوو.”

دەربارەی گەنجە کوژراوەکە پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی ڕاگەیاند؛“ ئەو کەسەی کوژراوە ناوی [ڕێکار عوسمان عەبدوڵا]یە و لەدایکبووی ساڵی 2007، هەروەها دانیشتووی قەزای کەلارە.”

دەربارەی بریندارەکەش پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، “ لە ئێستادا بریندارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەندکراوە”، هەروەها پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردووە. 

بە پێی ڕاگەیاندراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، تەنها لە مانگی ڕابردوو [ئاب] دوو کەس بەهۆی دەمەقاڵێ و کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندارکراون.