لە قەزای کەلار، دوای سێ ڕۆژ مردن تەرمی پیاوێکی پیر لەنێو ژووری هۆتێلێکی شارەکە دۆزرایەوە و بە بۆنی ناخۆش زانیوویانە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بە مردنی هاووڵاتییەکە زاندراوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار دەربارەی مردنکە دەڵێت؛ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی قەزای کەلار ماوەی 3 ڕۆژە پیاوێک گیانی لەدەستداوە و ئەمڕۆ تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
داڵ میدیا زانیوویەتی؛ ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی شارەبانی باشووری کوردستانە لە پارێزگای دیالەیە و تەمەنی 84 ساڵە.
ئەمڕۆ بەهۆی بۆنی ناخۆشی تەرمەکەی زاندراوە کە گیانی لەدەستداوە، تا ئێستاش هۆکاری گیان لەدەستدانی ئاشكرا نەبووە.