وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، جگەرەکێشانی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیی و ئەهلییەکان قەدەغەکرد و هەر کەسێکیش یاساکە پێشێل بکات سزا دەدرێت.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، لەمەودوا هەر کەسێک لە نێو زانکۆ و پەیمانگا حکومیی و ئەهلییەکان جگەرە بکێشێت بە پێبژاردن سزا دەدرێت و ئەم بڕیارەش بۆ ئەم ساڵی خوێندن 2025 – 2026 جێبەجێ دەکرێت.
لە نووسراوەکەدا بڕی پێبژاردنی سزای جگەرەکێشان لەنێو زانکۆ و پەیمانگاکان دیاری کراوە، بڕی پارەکەش بەگوێرەی دۆخی سەرپێچیکار لەناو کەمپی خوێندن دەگۆڕێت بەم جۆرە؛ [مامۆستا 25 هەزار دینار ، فەرمانبەر 15 هەزار دینار و قوتابیش 10 هەزار دینار].
دەربارەی بڕیارەکەش، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەڵێت؛ ئەم یاسا نوێیە بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارام و زانستی و دوور لە دوکەڵی زیانبەخشە بۆ قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان.