گەنجێک بووە قوربانی بانگەشەی هەڵبژاردن 

گەنجێکی پارێزگای دهۆک لەکاتی بەرزکردنەوە و گواستنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە و دوای چەند رۆژێک گیان لەدەست دەدات.

ڕووداوەکە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە کۆمەڵگەی شاریای پارێزگای دهۆک، لە کاتی گواستنەوەی پۆستەر و کەرەستەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕوویداوە، گەنجەکە لەکاتی سەرقاڵی بە پۆستەرەکان لە ئۆتۆمبێل کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بردینداربووە.

گەنجەکە ناوی عیماد خدر، تەمەن 22 ساڵ بووە. دوای مانەوەی چەند ڕۆژێک لە ژێر چاودێری چڕ، بەهۆی سەختی برینەکەویەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک گیانی لەدەستدا.

لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و دوای بانگەشە، ڕووداوی گیان لەدەستدان و برینداربوون بەهۆی هەڵواسین و لێکردنەوەی پۆستەر و کەرەستەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕوودەدات.

هاوبەشی کردن

لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان عومڕەکارێکی کورد کۆچی دوایکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە و کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان خاتوونێکی تەمەن 88 ساڵ بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک کۆچی دوایکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2025 کاروان ستونی گوتەبێژی...

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێک و 35 مەڕ مرداربوون 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێکدا، بەهۆیەوە 35 سەر مەڕ مرداربوون و شۆفێرکە سەلامەتە. ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک لە چیای گۆیژە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی کەسێکیان بڵاوکردەوە کە پیشەی...

بەبۆنەی هەڵبژاردنی عێراق 9 ڕۆژ پشوو دەبێت

بەمەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان لە عێراق، نۆ ڕۆژ پشوو دەبێت و بۆ هەرێمیش تا ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی...

تەرمی پیرە پیاوێک لە کەلار دوای سێ ڕۆژ مردن دۆزرایەوە

لە قەزای کەلار، دوای سێ ڕۆژ مردن تەرمی پیاوێکی پیر لەنێو ژووری هۆتێلێکی شارەکە دۆزرایەوە و بە بۆنی ناخۆش زانیوویانە. ئەمڕۆ سێشەممە، بە مردنی هاووڵاتییەکە...

یاریگا نێت: بەزووترین کات دەگەڕێینەوە 

پەیجی یاریگا نێت داخرا و بەڕێوەبەرەکەی بە داڵ میدیا ڕاگەیاند؛ بەزووترین کات دەگەڕێینەوە خزمەت وەرزش و وەرزش دۆستانی کوردستان. دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 2025-10-08 پەیجی یاریگا نێت...

فرۆشتنی ئەندۆمی و خواردنەوە گازییەکان لە قوتابخانەکان قەدەغەکرا

قایمقامیەتی ڕانیە لیستی کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەی بڵاوکردەوە کە ڕێگەپێنەدراون بۆ فرۆشتنیان لە فرۆشگاکانی قوتابخانەکان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی قەزای ڕانیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لیستێکی...

کۆچبەرێک: چوپەکەمان کون بووە و خەریکە نقوم دەبێت

60 کۆجبەری کورد، لە کەناڵی ئینگلیزی لە لێواری مەرگدان و زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئۆکتۆبەری 2025 چالاکوان ڕەنج پشدەری بڵاویکردۆتەوە؛ “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بووەوە...

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی دەستگیرکرا 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2025 پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند؛” لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک،...

هەواڵی ناوخۆ