فرۆشتنی ئەندۆمی و خواردنەوە گازییەکان لە قوتابخانەکان قەدەغەکرا

قایمقامیەتی ڕانیە لیستی کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەی بڵاوکردەوە کە ڕێگەپێنەدراون بۆ فرۆشتنیان لە فرۆشگاکانی قوتابخانەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی قەزای ڕانیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لیستێکی بڵاوکردۆتەوە و نووسیوویەتی؛ لیستی خۆراکە ڕێگە پێنەدراوەکان لە فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٥- ٢٠٢٦.

لیستەکە پێکهاتووە لە چەند جۆرێک خواردن و خواردنەوە کە بریتین لە؛ خواردنه‌وه‌ گازیی و وزه‌به‌خشه‌كان و جبسی ره‌نگدار به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌، له‌فه‌ى جگه‌ر، په‌تاته‌ و قیمه‌، ئه‌ندۆمى و گه‌نمه‌شامى ره‌نگدار، ئه‌زبه‌رى، چلوره‌، مۆته‌ ئایس كریم، كێكی كرێمدار، بنیچشت، سماق، لیمۆندزى، مه‌ساسه‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ تەمه‌رهیندى، جگه‌ره‌ و ڤه‌یپ و چه‌ره‌سی توێكڵدار.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی قایمقامیەتی ڕانیە، ئەم خواردنانە ڕێگەپێنەدراون و فرۆشگاکانی قوتابخانەکان بۆیان نییە بیفرۆشن.

قایمقامیەتی قەزای ڕانیە ئەوەشی ڕاگەیاند؛ ئەم بڕیارە تەواو ئەو دایەنگە، باخچەی منداڵان، قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەگرێتەوە.