مامی قوتابییەکی یەکێک لە قوتابخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر مامۆستایەکی قوتابخانەکە و برینداری دەکات.
ڕووداوەکە ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئۆکتۆبەری 2025 لە قوتابخانەیەکی شاری سۆران ڕوویداوە.
سەرچاوەیەک دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند؛ بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان مێرمناڵێک کە مامی قوتابییەکی قوتابخانەکەیە لەگەڵ مامۆستایەک بە ناوی(ڕ.ش) بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەری و مامۆستاکە بریندار دەکات.
بەپێی ئەو سەرچاوەیەی زانیارییەکانی ئاشکراکردووە، لە ئێستادا مامۆستاکە بەهۆی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراوە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی دەربارەی ئەو ڕووداوە ڕوونکردنەوەیان بڵاونەکردۆتەوە.