ئومێد خۆشناو: پێنج پارکی گەورە دروستدەکرێن

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند؛ لە ناوەندی شاری هەولێر لەسەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی پێنج پارک بە مەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕایگەیاند؛ لەپێناو زیادکردنی سەوزایی لە شاری هەولێر، پێنج پارک لەسەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دروستدەکرێن و 40 هەزار درەختیان تیادا دەچێندرێت.

ئەو پارکانەی دروستدەکرێن لە ناوەندی شاری هەولێر دەبن بەو جۆرە: 

یەکەمیان، لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر رووبەری 80 دۆنم زەوی و نزیکەی 8 هەزار درەختی تیادا دەچێندرێت، ئێستا نزیکەی لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

دووەم، پارکی ڕەشکین لەسەر رووبەری 47 دۆنم زەوی و 16 هەزار درەختی تیادا دەچێنرێت و ئێستا 50%ی کارەکانی تەواو بووە.

سێیەم، دروستکردنی پارکی گەڕەکی نازدار لەسەر رووبەری 4 دۆنم دروستدەکرێت؛ 6 هەزار درەختی تیادا دەچێنرێت و 80%ی کارەکانی تەواو بووە.

چوارەم، دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر ڕووبەری 7 دۆنم زەوی و 5 هەزار درەختی تیادا دەچێندرێت، کە ئەویش لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

پێنجەم، پارکی یەکتربڕی شەقامی 150 مەتری کە ڕووبەرەکەی 60 دۆنمە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستا دەستکراوە دروستکردنی پشتێنەی سەوزای هەولێر، کە لە دوای شەقامی 150 مەتری دێت و بەشێوەیەکی بازنەیی دەووری شاری هەولێر دەدات.

هاوبەشی کردن

کۆچبەرێک: چوپەکەمان کون بووە و خەریکە نقوم دەبێت

60 کۆجبەری کورد، لە کەناڵی ئینگلیزی لە لێواری مەرگدان و زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئۆکتۆبەری 2025 چالاکوان ڕەنج پشدەری بڵاویکردۆتەوە؛ “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بووەوە...

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی دەستگیرکرا 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2025 پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند؛” لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک،...

مێرمنداڵێک بە چەقۆ مامۆستایەک بریندار دەکات

مامی قوتابییەکی یەکێک لە قوتابخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر مامۆستایەکی قوتابخانەکە و برینداری دەکات. ڕووداوەکە ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

ئاکار موحەممەد؛ دوور و نزیک پەیوەندیم بە کڕینەوەی موڵکەکانی چاڤیلاند نییە

دوێنێ، وێنە و ناوی هاووڵاتییەک بڵاوکرایەوە کە گوایە چاڤیلاندی کڕیوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو کەسە دەڵێت؛ گەر بەردەوام بن لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ناوم، ڕێکاری...

نێچیرڤان بارزانی: هه‌مووان با ئازاد بن له‌ بانگه‌شه‌كردن، به‌ڵام نابێت هيچ كه‌س و لايه‌نێك ڕق و كينه بڵاو بكاته‌وه

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ ده‌ست پێ كردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت،” سبه‌ى كه‌ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵه‌، داوا له‌ هه‌موو...

حیزبی سۆسیالیست: گەر بچینە پەرلەمان بە کوردی قسەدەکەین

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت؛ گەر بەربژێرەکانمان بچنە پەرلەمانی عێراق دەبێت تەنها بە زمانی کوردی قسە بکەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی...

ڕیتا وائل: ئاینی ئیسلامم هەڵبژاردووە بەوپەڕی باوەڕ و یەقینەوە

ڕیتا وائل کچی خانەوادەیەکی مەسیحی شاری کەرکووکە، دوای هەشت مانگ مسوڵمانبوون، دوو ڕۆژ لەمەوبەر چیڕۆکی گۆڕینی ئاینی خۆی لە مەسیحی بۆ ئیسلام بڵاوکردەوە. دوو ڕۆژ لەمەوبەر...

ڕێکەوتی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان بڵاوکرایەوە

هەزاران خوێندکاری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ئاهەنگی دەرچوونیان و داڵ میدیا ڕێکەوتی ئاهەنگەکان بڵاودەکاتەوە.  زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە دوای مانگی نۆ دەست دەکەن بە ئاماددەکاری...

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکات بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی غەززە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیری و پێشوازی لەو پلانە دەکات کە دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس بڵاویکردەوە و دەڵێت؛ هانی...

هەواڵی ناوخۆ