ئافرەتێک لەلایەن مێردی و برای مێردەکەیەوە دەکوژرێت

شەهلا کەریمیانی، خەڵکی مەهابادە و دوای 15ڕۆژ ونبوون تەرمەکەی دۆزرایەوە کە لەلایەن هاوژینەکەی و برای هاوژینەکەی کوژراوە.

ڕۆژی شەممە 4ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی لەسەر کوشتنی ئافرەتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛” ڕۆژی پێنجشەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2025، تەرمی شەهلا کەریمیانی تەمەن 38 ساڵ و خەڵکی مەهاباد لە گۆڕستانی «بەفرەوان» لە ناوچەی شاروێران سەر بە شاری مەهاباد دۆزرایەوە، تەرمی ناوبراو پاش 15ڕۆژ لە ونبوونی و لە ئەنجامی دانپێدانان بە کوشتن لە لایەن ئەمیر شەنگە و ئومید شەنگە، هاوژینی و برای هاوژینەکەی دۆزرایەوە.”

ڕێکخراوی هەنگاو دەڵێت: بکوژان بە درووستکردنی سیناریۆ، وایان پیشان داوە کە شەهلا لە هەرێمی کوردستانە.

دەربارەی کوشتنی شەهلا کەریمیانی، کەسێکی نزیکی بنەماڵەکەیان بە هەنگاوی ڕاگەیاند؛” ساڵێک پێش ئێستا شەهلا بە هۆی توندویژی خێزانی و هاوسەرگیری دووەمی هاوژینەکەی، لە هاوژینەکەی جیا بووەوە و منداڵەکانی لە لای باوکیان بوون.”

ئەو کەسە باسی لەوەش کردووە کە بە هۆی نەبوونی پاڵپشتی لە لایەن بنەماڵەی شەهلاوە، ناوبراو پاش جیابوونەوە لە ڕێگەی کرێکاری لە باخەکانی میوە و زەوییە کشتووکاڵییەکانی مەهاباد ژیانی خۆی بە تەنیا بەڕێوە دەبرد.

لەلایەکی دیکەوە هەمان ئەو کەسەی قسەی بۆ هەنگاو کردووە دەڵێت؛ شەهلا پاش جیابوونەوە چەندین جار بە بنەماڵەی خۆی و دەورووبەرییەکانی خۆی ڕاگەیاندووە کە لە لایەن شوبراکەیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت و ناوبراو کۆمەڵێک پەیوەندیی تەلفونی و فایلی دەنگی پڕ لە هەڕەشەی لە برای مێردەکەیەوە وەرگرتووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاوژینی شەهلا پاش تێپەڕبوونی یەک ساڵ لە جیابوونەوەکەیان، بە بیانوونی ئاگاداریی لە منداڵەکانیان دووبارە داوای هاوسەرگیری لە شەهلا کردەوە و لە کۆتاییدا هاوسەرگیری دەکەنەوە.

هەنگاو جەخت لەوەش دەکاتەوە، “پاش هاوسەرگیری دووبارە، بنەماڵەی شەهلا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفونییان لە لایەن شەهلاوە بۆ نەهاتووە و پێداچوونەوەکانیان لە لایەن هاوژینی شەهلاوە بە تۆمەتی هەڵاتن لەگەڵ پیاوێکی دیکە بۆ وڵاتانی دەورووبەر وەڵام دەدرێتەوە. تەنانەت بە ژمارە تەلەفونێکی عێراقی نامەیەک بە ناوەڕۆکی من «شەهلا» لە هەولێرم و خەمی منتان نەبێ بۆ ئەوان دەنێرن.”

 لە کۆتاییدا خوشکی شەهلا سکاڵای یاسایی لە هاوژین و شوبرای شەهلا دەکات، دوای دەستبەسەرکردنیان و بە زووترین کات دان بە کوشتن و ناشتنی تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی بەفروان دەنێن.

هاوبەشی کردن

 15  ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 17 کەس برینداربوون 

لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا؛ 15 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 17 کەس برینداربوون. ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی  2025 حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ...

تەنها لە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون

لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنها لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون و نزیکەی 487 ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکەدا ڕوویانداوە. بابەک هودائی، بەڕێوەبەری...

کەسێک بە تۆمەتی لەباربردنی کۆرپەلە لەسێدارە دەدرێت

هاووڵاتییەکی وڵاتی ئێران بە تۆمەتی لەباربردنی 140 کۆرپەلە دەستگیرکرا و دوای دادگایکردن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، “ تاوانبارێک لە پارێزگای...

ڕێکخراوی هەنگاو: تەنها لە مانگی ڕابردوو 17 ژن کوژراون 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تایبەت بە مانگی ئاب، 17 ژن لە تەواوی ئێراندا کوژراون و حەوت چالاکوانی ژنیش دەستبەسەرکراون لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، وە...

هەواڵی ناوخۆ