پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند؛ دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەست پێ دەکات، نرخی هەر بەرمیلێک 105هەزار دینار دەبێت و سەرەتاش لە ناوچە شاخاویەکان دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئۆکتۆبەری 2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند؛ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماددەكاری بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا كردووە و سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشكرنی دەکرێت.
ئومێد خۆشناوە ئەوەشی ڕاگەیاند؛ بۆ هەر بەرمیلێک نەوەت بڕی 105 هەزار دینار لە هەر خێزانێک وەردەگیرێت و سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکان دابەش دەکرێت، پاشان لە ناو شار و بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو، دادپەروەرانە نەوت دابەش دەکرێت.
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی ئاشکراکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوو سیستەمێک دەخرێتە بەر دەستی هاووڵاتییان و دەبن بە خاوەن کارتێکی ئەلیکتڕۆنی بۆ وەرگرتنی نەوت و غاز.