ڕیتا وائل کچی خانەوادەیەکی مەسیحی شاری کەرکووکە، دوای هەشت مانگ مسوڵمانبوون، دوو ڕۆژ لەمەوبەر چیڕۆکی گۆڕینی ئاینی خۆی لە مەسیحی بۆ ئیسلام بڵاوکردەوە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕیتا وائل موسوڵمانبوونی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ “لە بەردەمتاندا ڕایدەگەیەنم ئاینی ئیسلامم هەڵبژاردووە بەوپەڕی باوەڕ و یەقینەوە و لە ڕێکەوتی 2025-02-03وە بووم بە موسوڵمان.”
ڕیتا باس لەوە دەکات کە بۆچی سەرەتا ڕاینەگەیاندووە و دەڵێت؛ بەڵام ئاین گۆڕینی خۆم ڕانەگەیاند لەبەر ئەوەی بارودۆخ گونجاو نەبووە و ئەمڕۆ بە ڕاشكاوی ڕایدەگەیەنم من موسوڵمانم و ئەوە ڕێگاكەمە كە خۆم هەڵمبژاردووە و لێی پاشگەز نابمەوە.
دەربارەی ئاینی خێزانەکە، ڕیتا وائل ئاشکرای دەکات؛ “خانەوادە و كەسەكانم لەسەر ئاینی خۆیانن و خۆشیانم دەوێن و ڕێزیان دەگرم”، هەروەها دەڵێت، “بڕیارەكەم بە عەقڵانە و لە دڵەوە داوە، داوا لەخوا دەكەم جێگیرم بكات لەسەر باوەڕم و داوام لێتان ئەوەیە ڕێزم بگرن وەك ئەوەی ڕێزتان دەگرم و خۆشم دەوێن.”
موسوڵمانبوونی ڕیتا، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە سۆشیاڵ میدیا بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت لەلایەن موسوڵمانان بە بڕیارێکی پەسند و ڕێگا دروستەکە ناوهێندرا.