ڕێکەوتی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان بڵاوکرایەوە

هەزاران خوێندکاری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ئاهەنگی دەرچوونیان و داڵ میدیا ڕێکەوتی ئاهەنگەکان بڵاودەکاتەوە. 

زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە دوای مانگی نۆ دەست دەکەن بە ئاماددەکاری بۆ سازدانی ئاهەنگی دەرچوونییانن. تا ئێستا زانکۆی سلێمانی و زانکۆی زاخۆ تاکە زانکۆی حکومین، کە ئاهەنگی دەرچوونیان ئەنجام داوە.

زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر دەڵێت؛ ئەگەر یاریگای فەرەنسۆ هەریری تا ئەو کات نۆژەنکردنەوەی تەواو بێت، لە ڕێکەوتی ‏2025‏-10‏-20 ئاهەنگی دەرچوون بۆ خوێندکارانمان ئەنجام دەدەین.

زانکۆی سۆران و زانکۆی چەرمۆ ئاماددەکارییەکانیان دەست پێ کردوو و پێش هەڵبژاردن بڕیارە ئەنجام بدرێن. 

زانکۆی گەرمیان دەڵێت؛ ئاماددەکاریمان دەست پێ کردووە و دوای هەڵبژاردن ئەنجامی دەدەین و زانکۆی ڕاپەرینیش ڕایگەیاند؛ چاوەڕێی ڕەزامەندین.

خشتەی زانکۆکانی دیکەش بەم جۆرەیە:

  • زانکۆی دهۆک: لە 10 بۆ 13-10-2025 دەکرێت.
  • زانکۆی هەڵەبجە: لەمانگی 11 دەکرێت، لەبەر کەش و هەوا ڕۆژەکە دیارینەکراوە.
  • زانکۆی ئاکرێ: لەگەڵ زانکۆی دهۆک دەبێت و لە 10 بۆ 13-10-2025 دەکرێت.
  • زانکۆی کۆیە: کۆتایی مانگی 11 دەکرێت.