لە سەیدسادق سێ کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاسار و لە دوای دەستگیرکردنیان پۆلیس بەردێکی بەنرخ و مستیلەیەکی کۆنیان دەستبەسەرداگرتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئەیلولی 2025 پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند؛ “مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا.”
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند؛ “ لەکاتی پشکینی ماڵی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بەردێکی بەنرخی ئاساریی و مستیلەیەکدا کە مستیلەکە بۆ ئەو بەردە بەنرخە ئامادەکرابوو.”
تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی، [ش، ع، ئ] لەدایکبووی 1980 و [ک، غ، م] لەدایکبووی 1985 و [ن، س، ر] لەدایکبووی 1985دەستگیرکراون و بە بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی 24 لەسەر 4 لە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2021ی ئاسار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.