ئێران سیخوڕێکی دیکەی مۆسادی لەسێدارە دا

دادگای دەوڵەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سیخوڕێکی مەترسیداری مۆسادی بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی ” دا سەپاند و لەسێدارە درا.

ڕۆژی دووشەممە، 28ی ئەیلولی 2025 ، پێگەی ئێران ئۆبسێرڤەر ڕایگەیاند؛ دەسەڵاتی دادوەری ئێران، سیخوڕێکی بە ناوی [بەهمەن چوبی ئەسڵ]، بە تۆمەتی هاوکاریی هەواڵگری لەگەڵ دەزگای مۆساد و گەندەڵی، لەسێدارە درا.

لەسێدارەدانی ئەم سیخوڕە دوای ئەوە دێت کە دادگەی باڵا، تانەی تۆمەتبارەکەی ڕەتکردەوە و سزای لەسێدارەدانی بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی ” پەسەندکرد.

لە ڕێککەوتی 17-9-2025، سیخوڕێکی دیکە بە ناوی [باباک شاهبازی]، باوکی دوو منداڵ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران بەتۆمەتی گواستنەوەی زانیاری بۆ مۆساد لە ماوەی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە سێدارە درا.

هاوبەشی کردن

 15  ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 17 کەس برینداربوون 

لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا؛ 15 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 17 کەس برینداربوون. ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی  2025 حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ...

تەنها لە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون

لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنها لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون و نزیکەی 487 ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکەدا ڕوویانداوە. بابەک هودائی، بەڕێوەبەری...

کەسێک بە تۆمەتی لەباربردنی کۆرپەلە لەسێدارە دەدرێت

هاووڵاتییەکی وڵاتی ئێران بە تۆمەتی لەباربردنی 140 کۆرپەلە دەستگیرکرا و دوای دادگایکردن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، “ تاوانبارێک لە پارێزگای...

ڕێکخراوی هەنگاو: تەنها لە مانگی ڕابردوو 17 ژن کوژراون 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تایبەت بە مانگی ئاب، 17 ژن لە تەواوی ئێراندا کوژراون و حەوت چالاکوانی ژنیش دەستبەسەرکراون لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، وە...

هەواڵی ناوخۆ