کەشناسی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، ئەگەری باران بارینێکی کەم هەیە و کەشناسی عێراقیش دەڵێت؛ بەپێ پێشبینییەکان شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە عێراق و هەرێم دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئەیلولی 2025 کەشناسی هەرێم پێشبینی ڕۆژانەی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەربارەی ئەمڕۆ و سبەی دەڵێت؛ ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى ڕۆژهەڵات.
لەلایەکی دیکەوە کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم دەکات.
کەشناسیی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بۆ سبەی دەخاتەڕوو:
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ :33 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی