منداڵێک لە شاری نەجەف بەهۆی خواردنی خەڵووزی نێرگەلە لە ماڵەکەی خۆیاندا گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە 20ی ئەیلولی 2025 لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە گەڕەکێکی میللی شاری نەجەف، منداڵێکی تەمەن 18 مانگ لە ماڵەکەی خۆیدا خەڵووزی نێرگەلە دەخوات و ڕووبەرووی مردن دەبێتەوە.
میدیا عێراقییەکان ئەوەشیان ڕاگەیاند؛ سەرەڕای هەوڵە فریاگوزارییەکان، نەتواندرا منداڵەکە لە مردن ڕزگار بکەن و گیان لەدەست دەدات.
بەگوتەی سەرچاوەی تایبەت بە میدیاکان، تەرمی منداڵەکە دوای ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.