کرێکارێکی تەمەن 30 بۆ 40 ساڵ کە کاری دروستکردنی دیوار دەکات، لە سەکۆیەکی 2 مەتری دەکەوێتەو خوارەوە و شیشێکی 100 سانتیمی لە کۆمیەوە دەچەقێت و تا شانەکانی دەڕوات. ڕووداوەکە گەرچی هی ئێستا نییە، بەڵام بۆتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا.
ڕووداوەکە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2013 لە شاری هێفێی وڵاتی چین ڕوویداوە، شیشێکی یەک مەتری کە نزیکەی 61سانتیمی لە کۆمیەوە دەچێتە ناو جەستەی و تاوەکو شانەکانی دەڕوات، بەهۆیەوە سگی و ڕیخۆڵەکانی کون دەکات، سییەکانیشی بریندار دەکات و لە شانەکانی دێتەدەرەوە.
کرێکارەکە دوای مانەوەی 6 کاتژمێر لە نەشتەرگەری، دکتۆرەکان توانیان لە مردن ڕزگاری بکەن و 20 سانتیم لە ڕیخۆڵەی بدورنەوە و سییەکانی چارەسەر بکەن و کرێکارەکە لە مردن ڕزگار بکەن.
زیندوومانەوە کرێکارەکە لە ژیاندا دکتۆرەکانی تووشی سەرسوڕمان کرد، چونکە ڕێژەی ژیان بۆی %20 بوو. دوای 10 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و ساڵێک پاش ڕووداوەکە، توانی بەگڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی.
وێنە و چیڕۆکی ئەم ڕووداوە لە 18ی ئەم مانگە نوێکراوەتەوە و چیڕۆکی جیاوازی بۆ دروست کراوە، بەتایبەت لە کۆمەڵێک پەیج وا بڵاوکراوەتەوە کە ئەم ڕووداوە هی ئێستایە و لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق ڕوویداوە، بەڵام لە ڕاستیدا ڕووداوەکە لە ساڵی 2013 لە شاری هێفێی چین ڕوویداوە.