هاوکارە داریاییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە ڕادەگیرێت

بۆ ساڵی داهاتوو وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دەڵێت، هاوکارە دارایاییەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی دێت و بودجەی پڕ چەککردن و راهێنان فراوانتر دەکرێت.

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی 2025 ڕاپۆرتی داواکاریی بودجەی سندوقی ڕاهێنان و پڕچەککردنی دژی داعش بۆ ساڵی دارایی 2026 بڵاوکردەوە و ڕاپۆرتەکە باس لە پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق و سووریا دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە کۆتایی دێت، بەڵام بودجەی چەک و ئۆتۆمبێل و ڕاهێنان فراوان دەکرێت. 

ڕاپۆرتەکە بڕی بودجەی ساڵی داهاتوو بۆ ڕاهێنان و پڕچەک کردنی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات و بڕەکەی پێک دێت لە 61  ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، هاوکارییە داراییەکان بەگوێرەی ڕێککەوتنی حکومەتی عێراق و هەرێم کە لە ئەیلولی 2022 ئەنجام دراوە، لە ساڵی 2026 حکومەتی عێراق هاوکارییە داراییەکان دەگرێتە ئەستۆی خۆی و خەرجی دەکات.