حەبی ڤیاگرا دەبێتە هۆی شکانی چووک 

دەزگایەکی تەندروستی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت؛ چەندان سکاڵا دژی دەرمانی ڤیاگرا تۆمارکراون بەهۆکاری ئەوەی بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە حەبە تووشی نابیستی، نابینایی، کێشەکانی هەڵوەرینی قژ و پێست بوونەتەوە و تەنانەت بەشێک لە بەکارهێنەران بەهۆیەوە چووکیان شکاوە.

دەزگای MHRA کە تایبەتە بە ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمەکانی چاودێریی تەندروستیی لە بەریتانیا ڕایگەیاند؛ لە 24 ساڵی ڕابردوو، لەنێوان ساڵانی 2000 تاوەکو 2024دا زیاتر لە 900 سکاڵا دژی دەرمانی دەنکۆڵەی ڤیاگرا تۆمار کراون، بەڵام پسپۆڕانی دەزگاکە بەشێک لە هۆکارەکان بۆ هەڵە بەکارهێنانی دەرمانەکە دەگەڕێننەوە.

ڕاپۆرتی دەزگا بەریتانییەکە، شەش پیاو بە نموونە دەهێنێتەوە کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ڤایگرا تووشیی نابیستی و نابینایی بوون، هەروەها بەشێکی دیکە لە بەکارهێنەران کێشەی پێست و قژ هەڵوەرینیان بۆ درووست بووە.

لەلایەکی دیکەوە  دەزگای MHRA ئاشکرای دەکات، چەند بەکارهێنەرێک دوای خواردنی ڤیاگرا ڕووبەڕووی شکانی چووک بوونەتەوە.

دەزگا بەریتانییەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە، مەرج نییە ئەو کێشانە ڕاستەوخۆ و تەنها بەهۆی ئەم دەرمانەوەبن، بگرە پێشنیار بۆ بەکارهێنەران دەکات کە پێش بەکارهێنانی ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەن.

ڤیاگرا، دەرمانێکە تایبەت بۆ ئەو پیاوانە بەکاردەهێندرێت کە کێشەی لاوازی سێکسیان هەیە یان توانای سێکسیان نەماوە و بەتایبەت ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەمەنیا هەڵکشاوە یان کێشەی تەندرووستیان هەیە، لێرە کۆمەڵێک زانیاریت پێ دەدەین بۆ بەکارهێنانی حەبی ڤیاگرا: 

نابێت بۆ ئەوانەی دەرمانی پەستانی خوێن وەردەگرن، بەکاربێت.

نابێت ترێ و بەرهەمەکانی لەگەڵ ڤیاگرا بخورێن.

نابێت کحول بخورێتەوە.

نابێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕدرێت.

باشترە بە گەدەی بەتاڵەوە بخورێت.

بوورانەوە، لێڵبوونی بینایی، هێڵنجدان و ئازاری سینگ کاریگەریی لاوەکیی ڤیاگران.

دەتواندرێت 30 خولەک تاوەکو 4 کاژێر پێش سێکس بخورێت.

هاوبەشی کردن

تاتووکردن دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز

سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند؛ ئێستا لە ئێران خەڵکانێکی زۆر ڕوو لە تاتووکردن دەکەن و گەر بەبێ ڕەچاوی بنەما تەندروستییەکان بێت،...

منداڵێک بەهۆی خەڵووزی نێرگەلە گیانی لەدەستدا 

منداڵێک لە شاری نەجەف بەهۆی خواردنی خەڵووزی نێرگەلە لە ماڵەکەی خۆیاندا گیانی لەدەستدا. ڕووداوەکە لە 20ی ئەیلولی 2025 لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە گەڕەکێکی میللی شاری نەجەف، منداڵێکی...

شیشێکی یەک مەتری لە جەستەی کرێکارێک دەچەقێت 

کرێکارێکی تەمەن 30 بۆ 40 ساڵ کە کاری دروستکردنی دیوار دەکات، لە سەکۆیەکی 2 مەتری دەکەوێتەو خوارەوە و شیشێکی 100 سانتیمی لە کۆمیەوە دەچەقێت و تا شانەکانی دەڕوات. ڕووداوەکە گەرچی هی ئێستا...

کەسێک بە تۆمەتی لەباربردنی کۆرپەلە لەسێدارە دەدرێت

هاووڵاتییەکی وڵاتی ئێران بە تۆمەتی لەباربردنی 140 کۆرپەلە دەستگیرکرا و دوای دادگایکردن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، “ تاوانبارێک لە پارێزگای...

نەخۆشی پڕۆستات دووەم هۆکاری مردنە

پسپۆڕێکی شێرپەنجە لە ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، نەخۆشی پڕۆستات لە نێو پیاواندا بە دووەم هۆکاری مردنی شێرپەنجە دادەندرێت و ئێستا لە ئەمریکا و جیهانیش پلەی یەکەمی...

نەخۆشخانی ڕزگاری: تەنها لە مانگی ڕابردوو سەگ 90 کەسی بریندارکردووە

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر، ئامارەکانی مانگی ڕابردووی پێوەدانی مار و دووپشک و گەستنی سەگی بڵاوکردەوە و 90 کەس لەلایەن سەگەوە بریندارکراوە و دووپشکیش بە 63 کەسی داوە. دەربارەی...

شێوەی مرۆڤەکان لە 2050 بەم جۆرە دەبێت

مۆدێلێک بڵاوکراوەتەوە کە گوزارشت لە شێوەی زۆرینەی مرۆڤەکان دەکات تاوەکو ساڵی 2050 و بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە هۆکار دەزانێت. رێکخراو و کۆمپانیای مۆدێلەکەیان دروست کردووە و...

سوودەکانی لەباوەشکردنی هاوژینان لە بەیانیاندا 

لێکۆڵینەوەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، هاوژینان کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستن پێویستە یەکدی لە باوەش بکەن تاوەکو ڕۆژەکەیان باشتر دەست پێ بکەن. پسپۆڕان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان...

کۆمەڵێک خواردن توانای سەرجێی پیاوان دەخەنە مەترسییەوە

توێژینەوەیەکی دانیمارکی هۆشداری بە پیاوان دەدات دەربارەی کەمبوونەوەی ڕێژەی سپێرمەکان و خۆراکە خێراکان بە هۆکار دەستنیشان دەکات. زانکۆی کۆپنهاگن لە وڵاتی دانیمارک توێژینەوەیەکی لەسەر 43 پیاو ئەنجام...

هەواڵی ناوخۆ