لە پارێزگای کەرکووک ژنێک سکاڵایی یاسایی لەسەر هاوسەرکەی تۆمار دەکات بەهۆی ئەوەی سووراوەکەی لێ شکاندووە.
ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئەیلولی 2025 بڵاویکردۆتەوە؛ لە پارێزگای کەرکووک ناکۆکی و دەمەقاڵێ لەنێوان ژن و مێردێک دروست دەبێت، بەهۆی ئەوەی پیاوەکە سووراوی ژنەکەی دەشکێنێت، هەر بۆیە سکاڵای یاسایی لەسەر مێردەکەی تۆمار دەکات و داوای دەستگیرکردنی دەکات.
شەفەق نیوز ئەوەشی ڕاگەیاند؛ ئەم دۆسیەیە بۆتە جێگای سەرسوڕمان لای خاڵکی، چونکە ڕووداوێکی توندوتیژی خێزانی لەگەڵ ناکۆکییەکی بچووکی خێزانیی تێکەڵکراوە کە دواتر پەرەی سەندووە و بووەتە بە داوای یاسایی فەرمی.