هاووڵاتییەکی وڵاتی ئێران بە تۆمەتی لەباربردنی 140 کۆرپەلە دەستگیرکرا و دوای دادگایکردن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، “ تاوانبارێک لە پارێزگای هورمزگان 140کۆرپەلەی بە شێوەیەکی نایاسای و ناتەندرستی لەباربردووە، کە کۆمەڵێکیان کۆرپەلەی ناشەرعی بوون.
ئەسغەر جەهانگیر ئەوەشی ڕاگەیاند؛ ئەو تاوانبارە دوای دادگایکردن لەلایەن دادوەرەوە بەهۆ کوشتنی 140 کۆرپەلە کە بەرامبەرە بە گیانی 140مرۆڤ بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
لە وڵاتی ئێران ساڵانە نزیکەی 5 هەزار کۆرپەلە لەباردەبرێن، هەربۆیەش مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسە بە کێشەیەکی گەورە و فراوان هەژمار دەکرێت.