وڵاتی دانیمارک لە نوێترین بڕیاریدا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ قەدەغە دەکات.
حکومەتی دانیمارک دەربارەی قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان ڕایگەیاند، دایک و باوکان دەتوانن ڕەزامەندی بدەن منداڵەکانیان هەندێک پلاتفۆڕمی تایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بەکار بهێنن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە خوار تەمەن 15 ساڵ قەدەغەیە.
بڕیارەکەی دانیمارک دوای ئەوەی دێت کاتێک سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، مێتێ فرێدریکسن لە پەرلەمان داوای کرد کاتەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان سنووردار بکرێن.
ساڵی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا ڕەشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد، کە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە خوار تەمەن 16 ساڵ قەدەغەکرد و پاشان ئەنجومەنی پیران پەسندی کرد.