کەشناسیی هەرێم هۆشداریی دەربارەی کەشوهەوای سبەی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت؛ کەشی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت بەهۆی بوونی ڕەشەبا، تۆزوخۆڵ، ئەگەری تاوە بارانیش هەیە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئەیلولی 2025 ڕایگەیاند؛ “ڕۆژی هەینی 19-9-2025 کەشی هەرێم بە گشتی ناسەقامگیر دەبێت بەهۆی بوونی ڕەشەبا، تۆزوخۆڵ کە لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم سەرچاوە دەگرێت و بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ تەواوی ناوچەکانی هەریم دەگرێتەوە و ئەگەری کەمێک تاوە بارانی پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات.”
دەربارەی ئاستی بینین، کەشناسی هەرێم ڕاشیدەگەیەنێت، “لە ئەنجامی بەرزی خێرایی باوە مەودای بینینی ئاسۆی کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە 5 کم و لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کەمتر دەبیت لە 1 کم، هەروەها خێرایی با بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ دەگاتە بەرزترین ئاست و پێشبینی دەکرێت لەهەندی ناوچە بگاتە سەروی 50 کم لە کاتژمێرێکدا.”
کەشناسی ئەوەشی ڕاگەیاند؛ بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبیت و لە شەودا کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
دەربارەی پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە بەنزیکەی [5-6] پلە لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان؛
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
سۆران: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی