دوو هاووڵاتی ناحیەی قەڵادزێ کە خوشکی یەکتر بوون لە دوو ڕووداوی جیاوازدا تەنها بە ماوەی چەند کاتژمێرێک گیانیان لەدەستدا، یەکێکیان لە ئێران و ئەوەی دیکە لە دەڤەری ڕاپەڕین.
ڕۆژی سێ شەممە 16ی ئەیلولی 2025، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای چوارقوڕنە – قەمتەران، هاووڵاتی [ريزان هومەر بابكراغا] گیانی لەدەست دا.
دوای چەند کاتژمێرێک، ئەندامێکی دیکەی ئەم خێزانە بە ناوی [مینا هومەر بابكراغا] کە دەکاتە خوشکی [ريزان هومەر] بە نەخۆشی لە وڵاتی ئێران گیانی لەدەست دا.
دوو خوشکەکە کچی (هومەر بابكراغا)ی گوندی گردەسپیانی سەر بە ناحیەی قەڵادزێی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینن و تەنها لە ماوەی چەند کاتژمێرێک لە دوو ڕووداوی جیاواز کۆچی دوایان کرد.