سێ کچە کورد لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا بێشەروشوێن بوون 

سێ کچە کوردی ڕۆژئاوا کوردستان لە دوو ڕووداوی جیادا بێسەروشوێن بوون و گومان هەیە لەلایەن چەکدارانی حکومەتی سووریای نوێ ڕفێندرابن. کەسوکار و  چالاکڤانانی ڕۆژئاوا بەدوای سۆراخێکەوەن.

پارێزەر و چالاکڤانێکی ڕۆژئاوای کوردستان بە ناوی ئیبراهیم شێخۆ ڕایگەیاند؛ “ رۆژی شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، لە بازگەیەکی سەر بە حکومەتی سووریا، لەسەر ڕێگای حەلەب- دێر حافیر، لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب، هێزەکانی ئاسایشی گشتی کچێکی کوردیان بە ناوی (هەیفا عادل تاهر) کە تەمەنی 25 ساڵە، دەستگیر کرد.”

لەلایەکی دیکەوە لە هەمان ڕۆژدا بەگوتەی ئیبراهیم شێخۆ، کچێکی دیکە بە ناوی فاتیمە و خەڵکی کۆبانێیە، لەگەڵ هاوڕێکەی بە ناوی [نۆرمان جەلال سەرحان]، خەڵکی دێرک لە جەزیرەی رۆژئاوای کوردستانە و لە ئەڵمانیا بە سەردان چۆتەوە ڕۆژئاوا، لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ حەلەب، لە ڕێگا لە ناوچەی دێر حافیر ونبوون.

 تا ئێستا چارەنووسی ئەم سێ کچە کوردە [ هەیفا، فاتیمە و نۆرمان] نادیارە و کەسوکارەکانیان داوا دەکەن یارمەتیان بدەن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسیان.

هەروەها چالاکڤانانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو سێ کچە کوردە دەکەن و حکومەتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانن لە ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنیان.

هاوبەشی کردن

بە درۆن هێرشکرا و پێشمەرگەیەک شەهیدبوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان لە ناحیەی دارەشەکرانی پارێزگای هەولێر و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو. ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی...

مەزڵووم عەبدی: پاراستنی ناوچەکانمان هێڵی سوورە

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند: ئێستا هێزەکانمان لە ناوچە کوردنشینەکان جێگیربوون، پاراستنی ئەم ناوچانە هێلی سوورە و بە هەموو هێزێکمان بەرگرییان لێ دەکەین. ئەمڕۆ...

عەلی قەرەداغی: خودا سەرۆک ئەحمەد شەرع بپارێزێت

عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان دەڵێت: هەسەدە ڕیککەوتنی جێبەجێ نەکردووە و بەرپرسیارە لە هەر ڕووداوێک کە بەسەر ناوچەکەدا بێت. ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی...

سێ هێرشی چەکدارانی سووریا لەلایەن شەڕڤانان تێکشکێندران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق لە سێ بەرەی جیاواز لە سنووری کۆبانێ لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات تێکشکێندران.  ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2026، هەسەدە...

کێشە لە کارەبای هەرێم دروستبوو

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: هۆکاری کەمی کارەبا لە بەشێکی ناوچەکان بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ”بەهۆی...

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: شەڕی مان و نەمان دەکەین

ئیدارەی خۆسەر لە ڕاگەیاندراوێکی بەپەلەدا چەک هەڵگرتنی گشتی ڕاگەیاند و داوای شەری مان و  نەمان دەکات. ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2026 ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند:...

کەشناسێک: شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە و لە سەنتەری شارەکانیش بەفر دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆڵێکی بەهێزی سەرما بۆ سەر ناوچەکانمان دەدات و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ 16 پلەی ژێر سفر داببەزن. ڕۆژی...

هاتووچۆی هەولێر: بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێریتان دەکەین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بۆ لەمەودوا بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێری شۆفێران دەکەین و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات توشی سزای دارایی...

بە هۆکارێک مەلا بەختیار لە کاندید بوون بۆ سەرۆک کۆمار دوورخرایەوە

نەبوونی بڕوانامە بووە هۆکاری دوورخستنەوەی مەلا بەختیار، کە یەکێک بوو لە کاندیدە بەهێزەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. حیکمەت محەممەد کەریم، ناسراو بە ‘مەلا بەختیار’ ئەمڕۆ لەلایەن لێژنەی...

هەواڵی ناوخۆ