سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات، موحەممەدی حاجی مەحموود تووشی نەخۆشی دڵ بووە و بۆ ئەم مەبەستەش ڕەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا کراوە، وتەبێژی حیزبەکەشی دەڵێت بۆ پشکنین چووە.
فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئەیلولی 2025 ڕایگەیاند؛” کاک موحەممەدی حاجی مەحموود، بۆ پشکنین چووەتە ئەڵمانیا، چونکە لە پێشمەرگایەتیدا 7 جار بریندار بووە و بە چەکی کیمیاییش پێکراوە، بۆیە جار جار بۆ پشکنین ناچارە بچێتە ئەڵمانیا.”
لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک زانیارکی جیاواز دەربارەی تەندروستی موحەممەدی حاجی مەحموود ئاشکرا دەکات و دەڵێت، “تووشی نەخۆشیی دڵ بووە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە، بەڵام قۆناغی مەترسیی تێپەڕاندووە.”
موحەممەد حاجی مەحموود، ساڵی 1953 لەدایکبووە، سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانە و وەزیر و ئەندامی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بووە.