لە پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس کوژران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی باڵچۆڤای سەر بە پارێزگای ئیزمیر، چەکدارێک هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی پۆلیس، دوو پۆلیس کوژراون و یەکێکی دیکە برینداربووە.
بەگوێرەی زانیاری میدیا تورکییەکان، هێرشکەرەکە تەمەنی 16 ساڵە و هێرشی چەکداری کردۆتە سەر بنکەی پۆلیسی ساڵح ئیشگۆرۆن و دوو پۆلیسی کوشتووە و پۆلیسێکی دیکەشی بریندار کردووە.