بە بڕیاری دادگە کتێبخانەی عەزیز گەردی بە 136 ملیۆن دینار فرۆشرا

کتێبخانەی نووسەر و مامۆستای کۆچکردوو د.عەزیز گەردی بە 136 ملیۆن دینار فرۆشراوە و براکەشی دەڵێت؛ بەبێ ڕەزامەندی خۆیان ئەم کارە کراوە. نووسەرێکیش ئەمە بە کفری ڕۆشنبیری ناوزەند دەکات.

ڕۆژی دووشەممە، 18ی ئابی 2025 ئەسکەندەر زرار، شاعیر و نووسەر و بەڕێوەبەری سەنتەری رۆشنبیریی خەون لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی کردووە و رایگەیاند؛ “ دوای ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا خانووەکەی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا [مەزاد] فرۆشرا. دوێنێ کتێبخانەی نووسەر و مامۆستای کۆچکردوو د.عەزیز گەردی کە پێکهاتبوو لە 18هەزار و 514 کتێب لەگەڵ هەزار و 938 گۆڤار و ئەتڵەسی گەورەی شوێنەوار، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە بڕی 136 ملیۆن دینار بە بڕیاری دادگە فرۆشرا.”

ئەسکەندەر زرار ئەوەشی ئاشکرا کرد، کتێبخانەکە لەلایەن برازای عەزیز گەردی بە ناوی ] هێژا بەکر[ کڕاوەتەوە.

تەها گەردی برای دکتۆرد عەزیز گەردی ڕایگەیاند،” راستە کتێبخانەکە فرۆشراوە دوای ئەوەی دادوەر بڕیاری لەسەردا، بەڵام لە سەرەتاوە تاوەکو ئەمڕۆش من لەگەڵ فرۆشتنیدا نەبووم.”

لەلایەکی دیکەوە، نووسەر و شاعیر، توانا ئەمین داواکارییەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، “ بەڕێز کاک مەسرور بارزانی، تاوانێکی گەورە و کفرێکی ڕۆشنبیرییە کتێبخانەی دانسقە و پڕبەرهەمی پڕبەرهەمترین وەرگێڕی کورد مامۆستا [عەزیز گەردی]، بفرۆشرێ و خەڵک بیکڕێت.”

توانا ئەمین ئەوەش دەخاتە ڕوو کە؛ ئەمە سەرمایەی ئەدەبیی ئێمەیە، دەبێ وەزارەتی ڕۆشنبیری یان ئەکادیمیای کوردی بیکڕێت و بەڕووی خەڵکدا بیکاتەوە و لە موڵکی تایبەتییەوە ببێت بە موڵکی گشتی.

عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا، ناسراو بە عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێڕی کورد لە ساڵی 1947 لە بەحرکەی هەولێر لەدایکبووە. گەردی دەرچووی بەشی زمانی فەرەنسی بوو لە زانکۆی بەغدا، دواتر لە ساڵانی 1994 و 1999 بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرای بەدەستهێنا و زۆر شاکاری جیهانی بۆ سەر زمانی کوردیی ناوەندی وەرگێڕاوە. بۆ دواجار لە ڕێکەوتی  2022-07-06لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

هاوبەشی کردن

بە درۆن هێرشکرا و پێشمەرگەیەک شەهیدبوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان لە ناحیەی دارەشەکرانی پارێزگای هەولێر و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو. ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی...

مەزڵووم عەبدی: پاراستنی ناوچەکانمان هێڵی سوورە

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند: ئێستا هێزەکانمان لە ناوچە کوردنشینەکان جێگیربوون، پاراستنی ئەم ناوچانە هێلی سوورە و بە هەموو هێزێکمان بەرگرییان لێ دەکەین. ئەمڕۆ...

عەلی قەرەداغی: خودا سەرۆک ئەحمەد شەرع بپارێزێت

عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان دەڵێت: هەسەدە ڕیککەوتنی جێبەجێ نەکردووە و بەرپرسیارە لە هەر ڕووداوێک کە بەسەر ناوچەکەدا بێت. ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی...

سێ هێرشی چەکدارانی سووریا لەلایەن شەڕڤانان تێکشکێندران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق لە سێ بەرەی جیاواز لە سنووری کۆبانێ لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات تێکشکێندران.  ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2026، هەسەدە...

کێشە لە کارەبای هەرێم دروستبوو

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: هۆکاری کەمی کارەبا لە بەشێکی ناوچەکان بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ”بەهۆی...

کەشناسێک: شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە و لە سەنتەری شارەکانیش بەفر دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆڵێکی بەهێزی سەرما بۆ سەر ناوچەکانمان دەدات و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ 16 پلەی ژێر سفر داببەزن. ڕۆژی...

هاتووچۆی هەولێر: بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێریتان دەکەین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بۆ لەمەودوا بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێری شۆفێران دەکەین و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات توشی سزای دارایی...

بە هۆکارێک مەلا بەختیار لە کاندید بوون بۆ سەرۆک کۆمار دوورخرایەوە

نەبوونی بڕوانامە بووە هۆکاری دوورخستنەوەی مەلا بەختیار، کە یەکێک بوو لە کاندیدە بەهێزەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. حیکمەت محەممەد کەریم، ناسراو بە ‘مەلا بەختیار’ ئەمڕۆ لەلایەن لێژنەی...

17 دەستگیرکراوی لالەزار ئازادکران

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ بەسەر شەڕ و ئاڵۆزییەکانی هۆتێل لالەزار، ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە دەستگیرکراوەکان ئازادکران. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2026، یەکێک لە...

هەواڵی ناوخۆ