عادیلە کرێکارێک لە کاتی خەوتن دەشێلێت و گیان لەدەست دەدات

لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەی رێگەی هەولێر – کۆیە، ئامێری ڕۆڵە (عادیلە) بەسەر کرێکارێکی خەوتوو دەکەوێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، نزیک کاتژمێر 10:00ی بە پێی گوتەی محەممەد خالید، بەڕێوەبەری پڕۆژەی رێگەی هەولێر – کۆیە؛ “ کرێکارێک لە تەنیشت عادیلەیەک خەوتووە، شۆفێرێکی دیکە ئاگای لێ نەبووە و عادیلەکەی خستووەتە کار و بەسەریدا رۆیشتووە و کرێکارەکە گیان لەدەست داوە.”

هەروەها ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی گوندێکی ناوچەکەیە بە ناوی گوندی حاجی وسوو و خاوەنی 5 منداڵە.

لە ئێستادا تیمێکی پۆلیسی هەولێر چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و شۆفێری ڕۆڵەکەیان دەستبەسەر کردووە، وە تەرمی هاونیشتمانییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە.

بەگوێرەی ئاماری سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 21ـی ئاب، 32 کارێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە.”