بانکێکی عێراقی لە سلێمانی مووچەی 133 فەرمانبەری فەوتاندووە

ڕۆژنامەنووسێک ئاشکرای دەکات کە بانکی TBIی عێراقی گرفتی بۆ مووچەخۆران دروست کردووە و مووچەی 133 کەس بەهۆیەوە فەوتاوە و بانکەکە ئامادەنییە چارەسەری بکات.

ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی ئەمرۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی کردووە و دەڵێت؛” بانکی TBI گەورەترین گرفتی بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی دروست کردوە و 133 مووچەخۆر مووچەکانیان فەوتاوە و زیاتر لە 2 هەزار 344 کەسی دیکەش کارتەکانیان هەڵەیە.”

دەربارەی فەوتانی مووچەی ئەو 133 کەسە، بەشدار بازیانی دەڵێت؛ ئەو مووچە فەوتاوانە بەهۆی ATM بانکەکەوەیە و بانکی TBI ئامادە نییە چارەسەری بکات.

لەلایەکی دیکەوە ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت؛ “ئەوە بە حیساب باشترین بانکی عێراقییە و هەروەها ئەمە ئەو بانکەبوو کە موچەخۆران خەونیان پێوە دەبینی کە بهێندرێتە نێو پڕۆژەی هەژماری من.”

ڕۆژنامەنووسێکی دیکە بە ناوی بەشدار شوان، دەربارەی بانکی TBI دەڵێت؛ “ ئەو مووچەخۆرانەی کە مووچە لە بانکی TBI وەردەگرن، گەر لە ملیۆنێک دینار زیاتر بێت، بانکەکە 10 هەزار دینار دەگێڕێتەوە.”

هەفتەی ڕابردوو مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشکرا و زیاتر لە 450 هەزار فەرمانبەر لە ڕێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە مووچەکانیان وەرگرتووە.

هاوبەشی کردن

سبەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەست پێ دەکات

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند؛ دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەست پێ دەکات، نرخی هەر بەرمیلێک 105هەزار دینار دەبێت و سەرەتاش لە ناوچە شاخاویەکان دابەشدەکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئۆکتۆبەری 2025 ئومێد خۆشناو،...

بەهۆکارێک بەشەخۆراکی 700 هەزار هاووڵاتی هەرێم بڕدرا

بەگوێرەی بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم؛ 700 هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆی پڕنەکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکتڕۆنی خۆراک، بەشەخۆراکی مانگانەیان بڕاوە. نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، ڕۆژی یەکشەممە 21ی ئەیلولی 2025 ڕایگەیاند؛ ڕێكارەكانی دابەشكردنی...

برنجی ئەمریکی دابەشدەکرێت و پارەی بەشەخۆراکیش دەبێتە دوو قات

نزیک 600 تۆن برنجی ئەمریکی گەیشتۆتە سنووری عێراق بۆ دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییان و بڕیاری لێبڕین و زیادکردنی پارەی بەشەخۆراک جێبەجێ دەکرێت. وەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە 16ی ئەیلولی 2025 بڵاویکردەوە؛ بڕى...

یەک مسقاڵ زێڕ نزیک دەبێتەوە لە 750 هەزار دینار

بۆ یەکەم جار نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتە 745 هەزار دینار و تەنیا لەم مانگەدا 50 هەزار دینار...

ڕێکخراوێک زێڕ بۆ ئەو گەنجانە دابین دەکات کە توانای هاوسەرگیریان نییە

ڕێکخراوی قەیسەری خێرخوازی یارمەتی ئەو گەنجانە دەدات کە بەهۆی بەرزی نرخی زێڕ و نەبوونیەوە توانای ئەنجامدانی هاوسەرگیریان نییە و بۆ هەر بوک و زاوایەک...

مووچەی بەشێک لە خانەنشینانی پارێزگای سلێمانی ڕاگیرا

مووچەی مانگی 6ی بەشێک لە خانەنشینانی سنووری پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەورووبەری ڕاگیرا و بە هۆکارێک ئەمڕۆ ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن. ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەری یەکێک...

زیاتر لە 465  هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی “هەژماری من’’ەوە مووچە وەردەگرن

وەزارەتی دارایی دەڵێت، بۆ مووچەی مانگی شەش زیاتر لە 465 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی کارتی بانکی و پڕۆژەی "هەژماری من"ەوە مووچە وەردەگرن و ئێستا مووچەکانیان...

سبەی هەرێم داهات دەنێرێت و بەغداش مووچە

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دا و بڕیارە سبەیش وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ خەرجکردنی...

بەهۆی نەدانی باج داوای داخستنی چاڤی لاند دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری لە پارێزگای سلێمانی لە نووسراوێکدا داوای داخستنی چاڤی لاند دەکات. لە نووسراوەکەدا کە دەست داڵ میدیا کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی...

هەواڵی ناوخۆ