جوڵانەوەی نەوەی نوێی دوای بڕیاری دادگا بۆ سەپاندنی سزای پێنج مانگ بەندکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە، ڕایگەیاند، “غەدری دەسەڵات بۆ ئێمە و خەڵکی کوردستان چاوەڕوانکراوبوو.”
کەمێک لەمەوبەر، جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ “بریاری دادگا ئێمە و خەڵکیشی شۆک کرد، چونکە تەوقیتی دەستگیرکردنی کاک شاسوار و هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەنیوەشەودا لەلایەن هێزێکی دامامکدارەوە بە ڕوونیی پێیگوتین ئەم دەسەڵات ئەوەی بۆی گرنگ نەبێت یاسا و دادگایە.”
جوڵانەوەکە دەربارەی دەسگیرکردنەکە ئەوەش دەڵێت؛ دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی لەناو خەڵک خۆشەویستتر دەکات و ئێمە نەک هەر سارد نابینەوە، بەڵکو کارێک دەکەین کاک شاسوار و خەڵکی هەرێمی کوردستان سەریان پێمان بەرز بێت.
هەروەها جوڵانەوەی نەوەی نوێ جەخت لەوە دەکاتەوە، “ لە ئێستاوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ڕێکەوتی 11ی 11ی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێ هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و ئامادەین.”
ئەمڕۆ سێشەممە 2025-09-02 دوای نزیکەی 23 ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، دادگای سلێمانی لە سێیەم دانیشتندا سزای بەندکردنی 5 مانگ زیندانی بەسەر شاسوار عەبدولواحید دا سەپاند لە پای ئەو سکاڵایانەی لەسەری تۆمارکرابوون.