مووچەی بەشێک لە خانەنشینانی پارێزگای سلێمانی ڕاگیرا

مووچەی مانگی 6ی بەشێک لە خانەنشینانی سنووری پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەورووبەری ڕاگیرا و بە هۆکارێک ئەمڕۆ ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەری یەکێک لە بانکەکانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند؛ “ژمارەیەکی زۆر خانەنشین بەهۆی نەبوونی ژمارەی کەسی بێ هاوتا (UPN) مووچەکەیان راگیراوە و ئەمڕۆ ناتوانن مووچە وەربگرن، بەڵام مووچەکانیان نافەوتێت.”

دەربارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، بەڕێوەبەری بانکەکە دەڵێت،” ئەو خانەنشینانە دەچنە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین، مامەڵەکانیان تەواو دەکەن و نووسراوێکیان پێدەدرێت، لەگەڵ هێنانی نووسراوەکەیان پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.”

ڕاگرتنی مووچەی ئەو خانەنشینانە پەیوەستە بە دەرکردنی نووسراوێک لە 2025-08-28 کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بە ناونیشانی “خەرجنەکردنی مووچە” بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدوداچوون و لیژنەی باڵای بایۆمەتری/ پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی بانکەکانی سلێمانی کراوە.

ڕۆژی دووشەممە 2025-09-01 وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 1 تریلیۆن و 7 ملیار و 352 ملیۆن دیناری وەک تەموویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم و هەر دوای ئەوە وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە هەموو مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.

هاوبەشی کردن

لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان عومڕەکارێکی کورد کۆچی دوایکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە و کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان خاتوونێکی تەمەن 88 ساڵ بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک کۆچی دوایکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2025 کاروان ستونی گوتەبێژی...

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێک و 35 مەڕ مرداربوون 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێکدا، بەهۆیەوە 35 سەر مەڕ مرداربوون و شۆفێرکە سەلامەتە. ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک لە چیای گۆیژە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی کەسێکیان بڵاوکردەوە کە پیشەی...

سفرەکانی سەر دیناری عێراقی لادەبرێن 

جێگری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت؛ یەدەگی زێڕمان بەرزبۆتەوە بۆ 170 تۆن زێڕ و نیازی لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراقیمان هەیە. عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند؛...

بەبۆنەی هەڵبژاردنی عێراق 9 ڕۆژ پشوو دەبێت

بەمەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان لە عێراق، نۆ ڕۆژ پشوو دەبێت و بۆ هەرێمیش تا ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی...

تەرمی پیرە پیاوێک لە کەلار دوای سێ ڕۆژ مردن دۆزرایەوە

لە قەزای کەلار، دوای سێ ڕۆژ مردن تەرمی پیاوێکی پیر لەنێو ژووری هۆتێلێکی شارەکە دۆزرایەوە و بە بۆنی ناخۆش زانیوویانە. ئەمڕۆ سێشەممە، بە مردنی هاووڵاتییەکە...

گەنجێک بووە قوربانی بانگەشەی هەڵبژاردن 

گەنجێکی پارێزگای دهۆک لەکاتی بەرزکردنەوە و گواستنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە و دوای چەند رۆژێک گیان لەدەست دەدات. ڕووداوەکە چەند ڕۆژێک پێش...

یاریگا نێت: بەزووترین کات دەگەڕێینەوە 

پەیجی یاریگا نێت داخرا و بەڕێوەبەرەکەی بە داڵ میدیا ڕاگەیاند؛ بەزووترین کات دەگەڕێینەوە خزمەت وەرزش و وەرزش دۆستانی کوردستان. دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 2025-10-08 پەیجی یاریگا نێت...

فرۆشتنی ئەندۆمی و خواردنەوە گازییەکان لە قوتابخانەکان قەدەغەکرا

قایمقامیەتی ڕانیە لیستی کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەی بڵاوکردەوە کە ڕێگەپێنەدراون بۆ فرۆشتنیان لە فرۆشگاکانی قوتابخانەکان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی قەزای ڕانیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لیستێکی...

هەواڵی ناوخۆ