بەگوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین و سووریا، کە بڵاویکردووەتەوە؛ تەنها لە مانگی ڕابردوودا لە عەفرین و حەلەب 13 كهس كوژراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی نیسانی 2026 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین و سووریا ڕایگەیاند: “لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا، 13 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە 70 کەسیش ڕفێندراون یان دەستگیرکراون، کە زۆربەیان بهشدارییان له جەژنی نەورۆزدا كردووه.”
ڕێکخراوەکە دەڵێت: “لهنێو دهستگیركراوهكاندا چوار گەنجیان لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب بووه.”
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش کردووە، “لە کاتی سەرقاڵبوونی خەڵک بە جهژنی نەورۆزەوە، هێرش کراوەتە سەر ماڵەکانیان و دزییان لێکراوە، بەشێوەیەک؛ لە ‘جندرێس 18 سەر مەڕ و بڕێکی زۆر زێڕ و پارە دزراون، لە ناوچەی ‘شێیەش’ هێرش کراوەتە سەر خێزانێک.”
لە کۆتاییشدا، ڕێکخراوەکە داوای پاراستنی هاووڵاتییان دەکات لەو شوێنانەی کە بوونەتە مەترسی بۆ سەر ژیانیان.