لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئەنبار، 13 کەس گیانیان لەدەستدا کە هەشتیان سەربازی سوپای عێراقن و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026 حەممەد عادل قەیسی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی ئەنبار ڕایگەیاند: “لەئەنجامی ڕووداوەکەدا 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.”
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: هەشت کەس لەوانەی لە ڕووداوی هاتووچۆی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستداوە، سەربازی سوپان و سەر بە لیوای 27ـی فرقەی حەوت بوون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی 2024 بەرزترین ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆی لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا لە عێراق تۆمارکردووە، کە تێیدا زیاتر لە یازدە هەزار و 700 ڕووداو بووە، بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار و 700 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە یازدە هەزار و 900 کەس برینداربوون.