سیستەمی هیچوپووچی

حەمەسەعید حەسەن

فەیلەسووف: ئالان دوونۆ کە لە پاریس دۆکتۆرای لە فەلسەفەدا وەرگرتووە و لە زانکۆی کیوبیک ئوستادی کۆمەڵناسییە، کتیبێکی هەیە، ناوی لێ ناوە: مێدیۆکراتی کە بە کوردی دەبێت بە: (سیستەمی هیچوپووچی) و مەبەستی ئەم قۆناغەی سەرمایەدارییە کە جۆرێکی مۆدێرنە لە کۆیلایەتی. ئالان دوونۆ پێی وایە، ئەوە خەڵکی هیچوپووچ و بەدئاکارن کۆمەڵ بەڕێوە دەبەن و زۆرینەی ئەوانەی بە پۆشاکی زاناوە خۆیان نمایش دەکەن، لەبنەوە ویژدانیان بە هیچوپووچەکان فرۆشتووە.

ئالان دوونۆ پێی وایە لە سیستەمی هیچوپووچەکاندا، دەوڵەت دەخرێتە بن هەژموونی کەرتی تایبەتەوە، بەو پاساوەی کەرتی تایبەت باشتر دەزگا گشتییەکان بەڕێوە دەبات. سیستەمی هیچوپووچەکان هەڕەشەیەکی سامناکە لەسەر ئاکار، قوربانییەکانی هەر چینەکانی خوارەوە نین، بەڵکوو ڕۆشنبیران و ئەکادیمییەکانیشن. ئالان دوونۆ وای بۆ دەچێت، شەڕی پیرۆزی ئەم سەردەمە، شەڕە لەگەڵ هیچوپووچەکاندا کە لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، خەریکی ئەوەن، کام کەس زۆر هیچوپووچە بیکەن بە ڕەمز.

سیستەمی هیچوپووچی ئەوە بە ئەرکی خۆی دەزانێت، بیرکردنەوەمان ئیفلیج بکات و بمانگەوجێنێت، تا بەو بارودۆخە دژوارەی زاڵە، نەک هەر قایل بین، بەڵکوو بە ڕاست و بە دروستیشی بزانین. لە ڕوانگەی ئالان دوونۆوە، هیچوپووچی دونیای گرتووەتەوە و دەسەڵات بە دەست هیچوپووچەکانەوەیە، ئاخر لە هەموو بوارێکدا ناوەندی بڕیاریان جڵەو کردووە و قسەی کاربڕ خۆیان دەیکەن. ئالان دوونۆ زەنگی مەترسی لێ دەدات و دەڵێت: هیچوپووچان بەسەر هەموو بوارەکاندا زاڵن، ئیدی هەر لە بوارەکانی سیاسی، ئەکادیمی، ئابووری وبازرگانییەوە، تا بوارەیلی هونەری و ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندنیش.

فەیلەسووف: ئالان دوونۆ دەڵێت: هیچوپووچان دەستیان بەسەر هەموو جومگەکانی زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوەدا گرتووە و بەناوبانگترین زانکۆکانی دونیا، لەبن هەژموونی کەسانی هیچوپووچدان. ڕۆشنبیر حەقیقەتی مەبەستە، بەرلەوەی بڕیار بدات، پرس بە ویژدانی دەکات، نە بە زەبری هەڕەشە ڕای خۆی دەگۆڕێت، نە بە دەستکەوت. جیاوازیی نێوان ڕۆشنبیر و شارەزا ئەوەیە، شارەزا لە پێناوی بەرژەوەندیی خۆیدا، ئامادەیە ڕاستییەکان بشێوێنیت و خەڵک فریو بدات. زانکۆ کە دەبوو گۆڕەپانی توێژینەوەی زانستی و ئاکاری جوان بێت، بە هیچوپووچ کراوە. ئەو سەردەمە بەسەرچوو کە بۆ بڕینی پلە ئەکادیمییەکان، تاک دەبوو بەهرەدار و داهێنەر بێت، ئێستا تەنیا پێویستی بەوەیە شارەزای هونەری پانکردنەوە و فریودان بێت و مل بۆ سیستەمی هیچوپووچی کەچ بکات.

ئالان دوونۆ دەڵێت: بۆخزمەتکردن بە بازاڕ و بۆ ڕۆنانی جیهانێک تێیدا ملیاردێران دەسەڵاتدار بن، ناوەندە زانستییەکان بە هیچوپووچ دەکرێن. با خوێندکارێکی زیرەکیش بیت، کۆلێژی ئابووری تەواو دەکەیت و هیچ لەبارەی ئابوورییەوە فێر نابێت. ئەوانەی گەمە بە سیستەمی دارایی دونیا دەکەن، بژاردەیەکن نهێنییەکان لای کەس نادرکێنن، ئەرکی کۆلێژی ئابوورییش ئەوەیە، لەڕێی فریوانی خەڵکەوە، ڕەوایی بە سیستەمی هیچوپووچی بدات. بۆیە دونیایان تاریکاندووە، تا ڕێساکانی گەمەکە بە دیار نەکەون و تاڵانکردنی خێروبێری زەوی هەر درێژەی هەبێت. هەموو ئەو باجەی کۆ دەکرێتەوە، دەڕژیتە گیرفانی دوو توێژی دیاریکراوەوە: خاوەنی کۆمپانیا زەبەلاحەکان و ناوەندە کیشوەربڕە تاڵانچییەکان.

لە سیستەمی هیچوپووچیدا، دەتوانیت هونەرمەند بیت، بەبێ ئەوەی هیچ توانایەکی هونەری شک ببەیت، بەبێ ئەوەی هیچ پەیامێکت هەبێت، بەبێ ئەوەی دوو ڕستەی بەسوود بزانیت. کام قسە نزمە بیڵێ، کام کار ناماقووڵە بیکە، لە سیستەمی هیچوپووچیدا جێگەیەکی باشت بە نسیب دەبێت. بە هیچوپووچکردنی کۆمەڵ، لەڕێی بەتاڵکردنەوەیەوە، لە هەموو بەهایەکی بەرز و چێژێکی جوان و ئاکارێکی دروست، ئەرکی لەپێشینەی سیستەمی هیچوپووچییە، تا هەموو گەلان بکەونە خزمەتی بژاردەیەکەوە.

سیستەمی هیچوپووچی، سیستەمی هیچوپووچەکانە، ڕەمزی هیچوپووچی هەیە، زمانێکی هیچوپووچی هەیە، ئامرازی هیچوپووچی هەیە و خەڵکانی هیچوپووچ بەڕێوەی دەبەن. هەر کەسێک لەلای خۆیەوە، لە هەر کوێ بژی، هەندێک لەو هیچوپووچانە دەناسێت. نهێنیی سەرکەوتنی سیستەمی هیچوپووچی لەوەدایە، هەرچەندە ئەو خەڵکەی بە مێگەل کردووە، کەچی لە خۆیان وایە ئازادن. ئالان دوونۆ دەڵێت: ئێستا کە سیستەمی هیچوپووچی بەهۆی هێزی سەربازی و هێزی نەرمەوە، دەستی بەسەر دونیادا گرتووە و گەڕانەوە بۆ دواوە مەحاڵە، ئەگەر خۆمان بە ڕۆشنبیری سەربەخۆ دەزانین، تاقە رێگەچارە ئەوەیە، ڕادیکالانە سیستەمی هیچوپووچی ڕەت بکەینەوە.

کتێبی: سیستەمی هیچوپووچی کە ئالان دوونۆ نووسیویەتی، جۆرێکە لە ڕەخنە لە خۆ گرتن، ڕەخنەگرتنێکی بابەتی کە یەکێکە لە پێویستییەکانی ژیان. نووسەر لەو کتێبەیدا داوا لە گەلان دەکات، لە خەوی قووڵ بێدار ببنەوە و بەگژ سیستەمە ستەمکارەکاندا بچنەوە. ئالان دوونۆ لە سیستەمی هیچوپووچیدا پێمان دەڵێت: سەردەمی بەها باڵاکان بەسەرچوو، هیچوپووچەکان هەموو شتێکیان لە قازانجی خۆیان یەکلایی کردووەتەوە. گەندەڵکاری هەموو جومگەکانی ژیانی گرتووەتەوە، سەردەمی خەڵکانی بێ پرەنسیپە و ئینسان تا بە زەلکاودا ڕۆ بچێت، بەناوبانگتر دەبێت. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆڵێکی گرنگ لە بەڕەمزکردنی کەسانی هیچوپووچدا وازی دەکەن. هەر جوانێکی گەمژە، یان هەر قۆزێکی ناخپووچ بخوازێت، لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگ پەیدا دەکات. کام کەس زۆر بەڕێزە، ئەگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، وەڵامی هیچوپووچێکی دایەوە، ئەگەری ئەوە بەهێزە، بکەوێتە زەلکاوی هیچوپووچییەوە.

هاوبەشی کردن

کۆچ

ئه‌رزانیی كاری راگه‌یاندن و بێنرخ بوونی ناوه‌رۆك

سالح هەرکی دەیان ساڵ لەمەوبەر، بۆ ناردنی ڕاپۆرتێکی ته‌له‌ڤزیۆنیی سێ خولەکی لە بەغداوە بۆ هەولێر، ، له‌ رێگه‌ی مانگی دەستکرد. دەبوایه به‌لایكه‌م،‌ 17 دۆلار سه‌رف...

لە پەرچەکردارى دەروونییەوە بۆ تێپەڕاندنى قەیران:

ڕێبوار سیوەیلی لە جیهانی سیاسەت و حوکمڕانیدا، پەرچەکردار (Reaction) دیاردەیەکی سروشتییە و بە شێوازی جیاواز خۆی دەنوێنێت. بەڵام جیاوازییەکی بنەڕەتی هەیە لە نێوان پەرچەکرداری سایکۆلۆژی...

واز لە نووسینی (شیعر) بهێنە

حەمەسەعید حەسەن سوسێر ده‌ڵێت: (مانا شتێک نییه‌، به‌ هۆی زمانه‌وه‌ ده‌ری ببڕین، مانا شتێکه‌ زمان به‌رهه‌می ده‌هێنێت.) که‌واته‌ هه‌ندێک مانا له‌کن مه‌ نییه‌، تا بچین...

روانگە و ڕوانینێک

سالم جاسم دامەزراوە ناحکومییەکان دەتوانن خزمەتی بەرچاو بە کۆمەڵگە بکەن و هاوکاربن بۆ پڕ کردنەوەی هەندێک بۆشایی کە کاریگەریی نەرێنییان کردووەتە سەر تاک و کۆمەڵگە،...

هەردوو دەسەڵاتی هەرێم لەبەردەم ئاوێنەی داهاتوودا: سیناریۆی هەڵوەشانەوە یان خۆدۆزینەوە؟

ڕێبوار سیوەیلی ئەوەی لە سلێمانی ڕوویدا هەر تەنیا پەیوەندیی بە سنووری ئیدارەی شارەكەوە نییە، بەڵكو پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆیشی بە كۆی ئیدارەی سیاسیی هەرێمی كوردستانەوە هەیە. ڕووداوەکانی...

ئەو پەیامەی ڕای گشتیی ھێورکردەوە

سالم جاسم هەرکاتێک لێرە و لەوێ هەڵە کرا و هەرێم و پێگەکەی کەوتنە ژێر مەترسییەوە، کە بارودۆخ لەدەست دەرچوو، کاتێک لای هەمووان ئەگەرەکان لەژێر...

شكستی ئۆپۆزسیۆنی ئێستا ,ڕێگە خۆشكەرە بۆ لە دایكبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاستەقینە

سەردار هەرکی كەمی بەشداربووانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ، سەرەڕای بانگەوازی زۆربەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی هەرێمی كوردستان، هەڵگری پەیامەكی قووڵە , گەورەترە لە ڕووداوەكە. ئەم بێباكییە جەماوەرییە بە ڕوونی...

بێدادی و گەندەڵی

نووسینی: عەبدولحەمید ئەلغەبین وەرگێڕان و داڕشتنەوە: نووری بێخاڵی بێدادی؛ یەکێکە لە دیارترین و گرنگترین ئەو کێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووی ئەو کۆمەڵگایانە دەبێتەوە، کە گەندەڵی تیایاندا ڕۆژ...

هەڵاتن لە ناوبانگ

کوردۆ شابان بۆ پێناسەی وشەی "ناوبانگ" كۆمەڵێک سەرچاوەی زمانەوانی و ڕاڤەیی گەڕام. ویستم شتێكی زیاترم دەست بكەوێت لەوەی لە مێشكی من و ئێوەدا هەیە، بەڵام...

هەواڵی ناوخۆ