لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما دێنە خوارەوە و نزمترین پلە 30 دەبێت و بەرزترینیش 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردۆتەوە و جەوەکە بە گشتی فێنکە.
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بەم جۆرە پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی دەکات:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو – ئەمڕۆ یەک شەممە 31-08-2025:
کەش؛ بەگشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ هەندێ پەڵە هەور, لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى تۆزێکى سووک هەیە, لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان تۆزەکە زیاتر دەبێت.
خێراى با؛ لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک، هەندێ جار لە هەندێ ناوچە چالاک دەبێت بۆ سەرووى 25کم/ک.
مەوداى بینین؛ (10 – 8) کم دەبێت.
ئاراستەی با؛ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما؛ نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
سبەى دووشەممە 1-09-2025:
کەش؛ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى.
خێراى با؛ لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک.
مەوداى بینین؛ (10 – 8) کم دەبێت.
ئاراستەی با؛ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما؛ نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان:
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی