سبەی هەرێم داهات دەنێرێت و بەغداش مووچە

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دا و بڕیارە سبەیش وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ خەرجکردنی مووچە بۆ بەغدا بنێرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئابی 2025 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی موحەممەد شیاع سودانی، بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێم درا بەو مەرجەی، “هەرێم پابەند بێت بە ناردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان.”

دوای ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داریی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “سبەی دەست بە رێکارەکانی ناردنی 120 ملیار دینارەکە دەکەین. رێکارەکان بریتییە لە کۆکردنەوەی پارەکە و دواتر گواستنەوەیەتی بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.”

پێشبینییەکان بە جۆرەن، ئەگەر سبەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار وەکو داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات، وەزارەتی دارایی عێراقیش لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکات.

دواین جار لە ڕێکەوتی 2025-07-24 مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2025 لەلایەن بەغداوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

هاوبەشی کردن

لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان عومڕەکارێکی کورد کۆچی دوایکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە و کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان خاتوونێکی تەمەن 88 ساڵ بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک کۆچی دوایکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2025 کاروان ستونی گوتەبێژی...

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێک و 35 مەڕ مرداربوون 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێکدا، بەهۆیەوە 35 سەر مەڕ مرداربوون و شۆفێرکە سەلامەتە. ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک لە چیای گۆیژە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی کەسێکیان بڵاوکردەوە کە پیشەی...

سفرەکانی سەر دیناری عێراقی لادەبرێن 

جێگری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت؛ یەدەگی زێڕمان بەرزبۆتەوە بۆ 170 تۆن زێڕ و نیازی لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراقیمان هەیە. عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند؛...

بەبۆنەی هەڵبژاردنی عێراق 9 ڕۆژ پشوو دەبێت

بەمەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان لە عێراق، نۆ ڕۆژ پشوو دەبێت و بۆ هەرێمیش تا ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی...

تەرمی پیرە پیاوێک لە کەلار دوای سێ ڕۆژ مردن دۆزرایەوە

لە قەزای کەلار، دوای سێ ڕۆژ مردن تەرمی پیاوێکی پیر لەنێو ژووری هۆتێلێکی شارەکە دۆزرایەوە و بە بۆنی ناخۆش زانیوویانە. ئەمڕۆ سێشەممە، بە مردنی هاووڵاتییەکە...

گەنجێک بووە قوربانی بانگەشەی هەڵبژاردن 

گەنجێکی پارێزگای دهۆک لەکاتی بەرزکردنەوە و گواستنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە و دوای چەند رۆژێک گیان لەدەست دەدات. ڕووداوەکە چەند ڕۆژێک پێش...

یاریگا نێت: بەزووترین کات دەگەڕێینەوە 

پەیجی یاریگا نێت داخرا و بەڕێوەبەرەکەی بە داڵ میدیا ڕاگەیاند؛ بەزووترین کات دەگەڕێینەوە خزمەت وەرزش و وەرزش دۆستانی کوردستان. دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 2025-10-08 پەیجی یاریگا نێت...

فرۆشتنی ئەندۆمی و خواردنەوە گازییەکان لە قوتابخانەکان قەدەغەکرا

قایمقامیەتی ڕانیە لیستی کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەی بڵاوکردەوە کە ڕێگەپێنەدراون بۆ فرۆشتنیان لە فرۆشگاکانی قوتابخانەکان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی قەزای ڕانیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لیستێکی...

هەواڵی ناوخۆ