ئەو پەیامەی ڕای گشتیی ھێورکردەوە

سالم جاسم

هەرکاتێک لێرە و لەوێ هەڵە کرا و هەرێم و پێگەکەی کەوتنە ژێر مەترسییەوە، کە بارودۆخ لەدەست دەرچوو، کاتێک لای هەمووان ئەگەرەکان لەژێر سفردا بوون، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دەرچەیەک دەدۆزێتەوە بێ ئەوەی بە خەیاڵی ئەوانی دیکەدا بێت.

لەکاتێکدا لوولەی تفەنگەکان هێشتان سارد نەبوونەتەوە و لە میدیاکانیشەوە دەستەویەخە شت لەسەر یەکتر دەنووسن، حەتمەن ئەو بارودۆخە جوولەیەکی دیپلۆماسی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەخوازێت، بۆئەوەی هەمووان، میدیا و تفەنگەکانیان لە شان بھێنێتە خوارەوە.

لە کۆنفرانسی جینۆسایدی ئیزدییەکان، نێچیرڤان بارزانی و جەعفەر شێخ مستەفای جێگری پێکەوە دەرکەوتن، بەڵێ ئەوە پەیامە، بۆ ئەوانەی خولیای پەرتەوازەیی و پچڕانی بەستەری کوردبوونمان دەکەن، بێ ئەوەی هیچ بڵێ، تێیگەیاندن کەوا دەبێت ئێمەمانان کە لە بەرپرسیاریەتیداین، دەبێت بەرژەوەندیی هەرێم و خەڵکەکەی لەسەرووی خۆمان و حزبەکانمان ببینین.

جارێکی دیکەش بەبیر هەمووانی هێنایەوە کەوا هێشتا برین و ئازاری گەلێک زۆر سەختە و بەسەر جەستەی ئەم هەرێمەوە وەک نیشانە دیارن، هێشتان ئەو ئازارانە کۆتایی نەهاتوون، تا ئێمە لەنێو خۆمان دەست بۆ یەکدی ببەین و برینی زیاتر بخەینە سەر هەرێمەکەمان.

بۆیە جوولەی ئەمڕۆی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئارامکردنەوەی ڕای گشتیی و، بەبەرکردنەوەی ھێزی ھەرێم بوو، کە سەقامگیری و ئاشتی دەبێ دەنگی بەھێز بێت و ھەر ڕووداوێکیش ڕوویداوە دەبێ یاسا سەروەر بێت.

هاوبەشی کردن

بە بڕیاری دادگە کتێبخانەی عەزیز گەردی بە 136 ملیۆن دینار فرۆشرا

کتێبخانەی نووسەر و مامۆستای کۆچکردوو د.عەزیز گەردی بە 136 ملیۆن دینار فرۆشراوە و براکەشی دەڵێت؛ بەبێ ڕەزامەندی خۆیان ئەم کارە کراوە. نووسەرێکیش ئەمە بە کفری ڕۆشنبیری...

شێوەکار حەمە هاشم بەشداریی لە کۆربەندێکی هونەریی وڵاتی ئەڵمانیا دەکات

کۆربەندی ON TOP لە شاری کریفێڵدی وڵاتی ئەڵمانیا ساز دەکرێت و حەمە هاشم وەک شێوەکارێکی کورد، بەشدار دەبێت. کۆربەندەکە یەک هەفتە ده‌خایه‌نێت، له‌...

هەڵۆ شێرکۆ بێکەس : لە چەند ڕۆژی داهاتوو مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس دەکرێتەوە

هەڵۆ شێرکۆ بێکەس ڕایگەیاند؛ کە لە ماوەیەکی نزیکدا مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لەنێو ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی ئاشتیی شاری سلێمانی دەکرێتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەش...

نەرمین قادر؛ دەرمانی شێرپەنجەم دەست ناکەوێت

هونەرمەند، نەرمین قادر شەوی ڕابردوو لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش لە شارۆچکەی ئەڵڵایی بەخاک سپێردرا. شەوی سێشەممە، 5ی ئابی 2025، ...

میران عەلی گۆرانییەك لەگەڵ ئەردەڵان بەكر بڵاودەكاتەوە

میران عەلی گۆرانیبێژی باشووری کوردستان ڕایدەگەینێت، گۆرانییەک بە دووێت لەگەڵ دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر بە ژیری دەستکرد بڵاودەکاتەوە. چەند رۆژێک لەمەوبەر، هونەرمەند میران عەلی...

چۆپی فەتاح سێ گۆرانی بە زاراوەی بادینی بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی كورد چۆپی فەتاح، لە نوێترین بەرهەمیدا سێ گۆرانی بە زاراوەی بادینی بڵاودەكاتەوە بە ناوەكانی ''دێ بهەژینە، ئەز ناڤ كچكا، دێ بێژنێ '' گۆرانی...

هەواڵی ناوخۆ