بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری لە پارێزگای سلێمانی لە نووسراوێکدا داوای داخستنی چاڤی لاند دەکات.
لە نووسراوەکەدا کە دەست داڵ میدیا کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجی سلێمانی دەڵێت؛ “دوای چەندین جار ئاگادارکردنەوەی خاوەن کۆمپانیای چاڤی لاندی گەشتیاریی بۆ دانی ئەو باجەی کە بەیاسا لەسەری چەسپێندراوە، تاوەکوو ئێستا کۆمپانیاکە باجەکەی پاکتاو نەکردووە و نەیداوە.”
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕێکەوتی 21-7-2025 داوا لە قایمقامیەتی سلێمانی دەکات، بەپێی بڕیاریی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 13، مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکە بکەن و چاڤی لاندی گەشتیاریی دابخەن.

پرۆژەی چاڤیلانی گەشتیاریی نزیکەی پشکی هەشت هەزار کەسی لەلایە و دوای تێپەڕبوونی 11ساڵ تاوەکو ئێستا خاوەن پشکەکان سوودمەند نەبوون.