یونامی: سزادانەکەی شێروان شێروانی مایەی تانە لێدانە

یونامی نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی سزادانی چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس شێراوان شێروانی و داوا دەکات حکومەتی هەرێم سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ی ئابی 2025 نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) لە بڵاوکراوەیەکدا نیگەرانی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند؛ “یونامی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە بڕیاری دادگەی بنەسڵاوە لە ڕۆژی 19ی ئابی 2025دا بە سزادانی رۆژنامەنووس بەڕێز شێروان شێروانی بە چوار ساڵ و نیو بەندکردن بە تۆمەتێک کە ئەو خۆی ڕەتی کردووەتەوە.”

یونامی باس لە نیگەرانییەکەی خۆی دەکات و دەڵێت، “ ئەم سزایەی شێروانی رەنگە لە جێگەی خۆیدا نەبووبێت و بەشێوەیەکی ستەمکارانەش درابێت”، هەروەها یونامی لەو باوەڕەدایە کە دادگای ناوبراو هۆکاری قەناعەت پێکەری بۆ ئەوەی کە پێی دەوترێت “زەرفی موشەددەد”ی بەهەند وەرنەگرتبێت.

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاریی عێراق جەخت لەوەش دەکاتەوە؛ ” سزادانەکە مایەی تانە لێدانە و یونامی کە هەر خۆشی لە کاتی دادبینییەکە لە 19ی ئابدا ئامادە بوو، لەسەر بەدواداچوونەکانی خۆی بۆ ئەم پرسە بەردەوام دەبێت.”

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا یونامی سەرنجی ئەوە دەدات، “کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە سەروەریی یاسا و مافەكانی مرۆڤ بپارێزێت”، هەروەها “داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات کە دڵنیابن لەوەی کە دادگاییکردنی تاوانباران بەشێوەیەکی ڕوون و ڕەوا و بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەرێوە بچێت.”

ڕۆژی 19ی ئابی 2025 ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دەڤەری بادینان [شێروان شێروانی] لە دادگەی بنەسڵاوە بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ئەفسەری سەربازی سزای چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراو و پاشان پارێزەرەکەی شێروان شێروانی تانەی لە بڕیارەکەدا و تۆمەتەکەی ڕەتکردەوە.

هاوبەشی کردن

ئاماددەکارییەکان بۆ یادی مەولوود دەستیان پێ کرد و کۆنسێرتێکی گەورە ساز دەکرێت

وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت؛ لەئەمڕۆەوە ئاماددەکارییەکان بۆ یادکردنکەوە لەدایکبوونی پێغەمبەر موحەممەد (د.خ) لەسەر بێت دەستیان پێ کردووە و بە باشترین شێوە ئەنجام دەدرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئابی  2025 نەبەز...

سبەی هەرێم داهات دەنێرێت و بەغداش مووچە

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دا و بڕیارە سبەیش وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ خەرجکردنی...

ترامپ تووشی نەخۆشی بووە و پەڵەیەکی ڕەش لەسەر دەستی دەرکەوتووە

دووبارە پەڵە ڕەشەکەی دەستی ڕاستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەنگدانەوەی میدیاکانی لێکەوتەوە و دکتۆرەکەی دەڵێت؛ تووشی نەخۆشەییە دەمارییەکان بووە. ڕۆژی دووشەممە 25ی ئابی 2025 ڕۆیتەرز...

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی سلێمانی بکات و بەشداربێت لە کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی. ڕۆژی پێنجشەممە 28ی ئابی 2025 دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ...

خواردنگەیەک 35 هاووڵاتی ژەهراوی دەکات

ژمارەیەک هاونیشتمانی بەهۆی خواردنی خێرا لە یەکێک لە خواردنگە خێراکانی شاری دهۆک  ژەهراوی دەبن. ڕۆژی دووشەممە 25 ئابی 2025 مەتین جەمیل، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند؛ “ ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی خواردنی ژەمی ئێوارە...

شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە 

بڕیارە لە نزیکترین کات شاندی دەم پارتی بۆ ئیمڕاڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆببێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت، ئۆجەلان پەیامەکانی دەربارەی چەکدانانی پەکەکە بۆ ڕای گشتی...

نێچیرڤان بارزانی: له‌ هه‌وڵ و كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين هه‌تا رزگاركردنى دوايين رفێنراوى ئێزدى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ “به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان، ته‌نيا به‌ سزادانى تاوانكاران و ئه‌نجامده‌رانى جينۆسايده‌كه‌ نابێت، به‌ڵكوو به ئاوڕلێدانه‌وه‌ و كاركردنى جددى بۆ ئێزدييان ده‌بێت كه‌ هه‌موو لايه‌ن و...

منداڵێکی حەوت ساڵان لەسەر بان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار, منداڵێک لەسەر بانی ماڵی خۆیان دەکەوێتە خوارەوە و پاشان گیان لەدەست دەدات. کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی...

لە چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی “کوردی بۆ کوردی” ساز دەکرێت 

بۆ مەبەستی خزمەتکردن و ئاشناکردنی گەنجان بە زمان و فەرهەنگی کوردی لە قەزای چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی ساز دەکرێت، منداڵان و گەنجان دەتوانن...

هەواڵی ناوخۆ