117 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی دهۆک وەردەگیرێت

وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی دهۆک دەستی پێ کرد و پشکی دهۆک 117 هەزار تۆنە

هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند: کە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران بە شێوەیەکی فەرمی دەست پێ کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش هەر چوار سایلۆی سنووری پارێزگاکە ئامادە کراون تا گەنمی جووتیاران بە شێوەی ڕێکخراو وەربگیرێت.

بەپێی نوێترین زانیاری، وەزارەتی بازرگانیی عێراق 400 هەزار تۆن گەنم وەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، کە بڕەکە بەسەر چوار پارێزگای هەرێم دابەشکراوە. لە پارێزگای دهۆکیش 117 هەزار و 911 تۆن دانراوە.

ئەم هەنگاوە بە پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لە کەمکردنەوەی زیانی جووتیاران و پشتگیری کردنیان لە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆدا.