لە چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی “کوردی بۆ کوردی” ساز دەکرێت 

بۆ مەبەستی خزمەتکردن و ئاشناکردنی گەنجان بە زمان و فەرهەنگی کوردی لە قەزای چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی [کوردی بۆ کوردی] ساز دەکرێت، منداڵان و گەنجان دەتوانن بەشداری بکەن.

ناوەندی کەلتوریی چۆمان، کە ناوەندێکی ڕۆشنبیری ناحکومییە، ڕۆژی سێشەممە 19ی ئابی 2025 پێشبڕکێیەکی تایبەت بە زمانی کوردی ڕاگەیاند و ناوەندەکە دەڵێت،  “لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا بۆ خزمەتکردنی فەرهەنگ و زمانی کوردی، پێشبڕکێی مانایی بۆ 200 وشەی (کوردی بۆ کوردی) ساز دەکەین.”

 دەربارەی ئامانجی پێشبڕکێکە ناوەندی کەلتوریی چۆمان ئەوەشی خستۆتەڕوو، “ ئامانج لەم پڕۆژە و پێشبڕکێیە، هاندانی نەوەی تازەیە بۆ ئەوەی مانای وشە کوردییەکان بزانن و فێریان ببن.”

تەمەنی بەشداربووان بۆ پێشبڕکێکە سنووردار کراوە و ناوەندەکە دەڵێت؛ لەم پێشبڕکێیەدا بەشداربووان تاقیکردنەوەیان پێ دەکرێت و تەمەن سنووردار کراوە، هەروەها پێویستە بەشداربوو تەمەنی لەنێوان [ 10  تاوەکو 21  ]ساڵدا  بێت.

ناوەندی کەلتوریی چۆمان ماوەی حەوت ساڵە لە سەنتەری قەزای چۆمان دامەزراوە و ساڵانە چالاکی هونەری، رۆشنبیری، پەروەردەیی و فێرکاری لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا پێشکەش بە خەڵکی دەڤەرەکە دەکات.

هاوبەشی کردن

بە درۆن هێرشکرا و پێشمەرگەیەک شەهیدبوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان لە ناحیەی دارەشەکرانی پارێزگای هەولێر و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو. ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی...

مەزڵووم عەبدی: پاراستنی ناوچەکانمان هێڵی سوورە

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند: ئێستا هێزەکانمان لە ناوچە کوردنشینەکان جێگیربوون، پاراستنی ئەم ناوچانە هێلی سوورە و بە هەموو هێزێکمان بەرگرییان لێ دەکەین. ئەمڕۆ...

عەلی قەرەداغی: خودا سەرۆک ئەحمەد شەرع بپارێزێت

عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان دەڵێت: هەسەدە ڕیککەوتنی جێبەجێ نەکردووە و بەرپرسیارە لە هەر ڕووداوێک کە بەسەر ناوچەکەدا بێت. ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی...

سێ هێرشی چەکدارانی سووریا لەلایەن شەڕڤانان تێکشکێندران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق لە سێ بەرەی جیاواز لە سنووری کۆبانێ لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات تێکشکێندران.  ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2026، هەسەدە...

کێشە لە کارەبای هەرێم دروستبوو

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: هۆکاری کەمی کارەبا لە بەشێکی ناوچەکان بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ”بەهۆی...

کەشناسێک: شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە و لە سەنتەری شارەکانیش بەفر دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆڵێکی بەهێزی سەرما بۆ سەر ناوچەکانمان دەدات و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ 16 پلەی ژێر سفر داببەزن. ڕۆژی...

هاتووچۆی هەولێر: بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێریتان دەکەین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بۆ لەمەودوا بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێری شۆفێران دەکەین و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات توشی سزای دارایی...

بە هۆکارێک مەلا بەختیار لە کاندید بوون بۆ سەرۆک کۆمار دوورخرایەوە

نەبوونی بڕوانامە بووە هۆکاری دوورخستنەوەی مەلا بەختیار، کە یەکێک بوو لە کاندیدە بەهێزەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. حیکمەت محەممەد کەریم، ناسراو بە ‘مەلا بەختیار’ ئەمڕۆ لەلایەن لێژنەی...

17 دەستگیرکراوی لالەزار ئازادکران

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ بەسەر شەڕ و ئاڵۆزییەکانی هۆتێل لالەزار، ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە دەستگیرکراوەکان ئازادکران. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2026، یەکێک لە...

هەواڵی ناوخۆ