حەج و عومڕەی کوردستان وەک هەڵوێستێک، گەشتەکانی عومڕەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرت تاوەکو ئەو کاتەی هەموو عومرەکارانی کورد لە سعودیە نەگەڕێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی ئابی 2025 بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند، “وه‌كوو هه‌ڵوێستێك له به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه به فڕۆكه گه‌شتی عومڕه‌یان كردووه، له سعوودیه گیریان خواردووه به‌هۆی نه‌بوونی فرۆكه ناچاربوونه به پاس بگه‌رێنه‌وه یاخود له‌وێ بمێننه‌وه، رێگه به هیچ گه‌شتێكی عومڕه‌ی ئاسمانی له كوردستان ناده‌ن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه.”
حەج و عومڕەی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە، تاوه‌كوو هه‌موو ئه‌و عومڕه‌كارانه‌ی له‌وێن له نزیكترین كاتدا نەگەڕێنەوە و دڵنیایی ته‌واو نه‌درێت كه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌بردرێن بۆ عومڕه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا ده‌گه‌رێندرینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان هیچ گەشتێکی عومڕە لە ڕێگای ئاسمانییەوە ڕێک نا‌خرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هەموو کۆمپانیاکانی حەج و عومڕەش ئاگادار دەکاتەوە کە هیچ گەشتێک لە ڕێگەی ئاسمانیەوە ڕێک نەخەن تاوەکو خۆیان رێگەیان پێ نەدەن. هەروەها هۆشداری دەداتە بریكاره‌كانی هێڵی فرۆكه‌وانی عیراقی و دەڵێت،” پێویسته هه‌وڵ بده‌ن به زووترین كات عومڕه‌كارانی كوردستان له‌سعوودیه بگه‌ڕێندرێنه‌وه به پێچه‌وانه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.”
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان لە 17 ئابی 2025 ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ هێڵی ئاسمانی عێراقی وەستاوە و داوای لە عومڕەکارانی کورد دەکەین، لە ڕێگەی وشکانی بگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان یان لەوێ بمێننەوە تاوەکو گەشتەکان دەست پێ دەکەنەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەش کرد کە نزیکەی 2000 هاووڵاتی کورد گیریان خواردووە بەهۆی نەبوونی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ گەڕانەوەیان.